لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەکانی دەبەندیخان کۆدەبنەوە
لاڤە
٢ی ئازاری ٢٠٢٣
بەپێی ئەو کۆنووسە بڕیاردرا، کۆمپانیای راسپێردراو بە ناوی ئاڕ کی تێکت بە نوسراوی رەسمی ئامادەیی کۆمپانیاکە دووپاتبکاتەوە بۆ تەموییلکردنی پڕۆژەی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ دەربەندیخان بە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بۆ سەلماندنی ئەو خاڵە، لەسەر داوای دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەکانی دەربەندیخان و قائیمقامیەتی دەربەندیخان، پاش پەسەندێتی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، کۆمپانیای ئاڕ کی تێکت ئەو بڕە پارەیە دەداتە ئەو لایەنانە یان ئەو لیژنەیەی کە دەستەی سەرپەرشتیار دەستتنیشانی کردوون و دەسەڵاتی بە ناوکردنی پێداون.
ھەروەھا کۆمپانیاکە لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە راسپێردراوە، بۆ بەردەوامبوون لەسەر نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی نەشتەرگەری و بەشی مانەوەی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی گشتی شەھید تۆفیق لە دەربەندیخان، بەپێی مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەکانی دەربەندیخان چاودێری جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو کۆنووسە دەکەن، کە لەکاتی دروستبوونی ھەر گرفتێک ھەردوولا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانی دەربەندیخان.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە کۆبوونەوەکەی ١٤ی شوبات لەکاتی سەردانی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، مامۆستایانی ئاینی و پیاوماقوڵان، بڕیار لەسەر زیادکردنی سەعاتەکانی کارەبا درا و بەردەوام دەبێت.


