جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو وەفدانەی ھەرێم کە دەڕۆنە بەغداد بۆ کۆبونەوە و رێککەوتن لەسەر بودجەی عێراق، لەگەڵ پەرلەمنتاران و ئەندامانی لیژنەی دارایی کۆنابنەوە، لە چۆنیەتی رێککەوتنەکان ئاگادارییان ناکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی پشکی ھەرێم لە بودجەی ٢٠٢٣ بە رێژەی ١٢.٦٧٪ ، گەڕانەوەیە بۆ دواوە، چونکە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١، پشکی ھەرێم بە رێژەی ١٣.٩٪  دیاریکرابوو.

جەمال کۆچەر جەختیکردەوە، وەفدەکانی ھەرێم پێویستە لەگەڵ پەرلەمانتاران بەتایبەت لیژنەی دارایی دانیشتن بکەن، لە پێشنیار و رێککەوتنەکان ئاگاداریان بکەنەوە، بۆ ئەوەی نەکەونە ھەڵەوە وەک  ساڵانی رابردوو.