لوقمان وەردی، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، سەرۆکی حکومەت لەلایەک وەفد دەنێرێت بۆ گفتوگۆ و بەحساب بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تیمی یەکێتی، بەڵام لەلایەکی تر ھێرشێکی توند دەکاتەسەر ھاوبەشێکی راستەقینەی خۆی لە حکومەت.
دەشڵێت، سەرۆکی حکومەت نیەتی ئاشتەوایی نییە و لەسەرەوە قسەیەک دەکات و لەژێرەوە ھەڵسوکەوتەکانی بەشێوازی تێکدانی ناوماڵی کوردە و لەکاتی دەستپێکردنەوەی ھەوڵەکانیش بۆ لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی، ھەر ئەوان لەسەرەوە قسەیەک دەکەن و لەژێرەوە بۆمبێک دەتەقێننەوە بۆ لەباربردنی ھەوڵەکان.
لوقمان وەردی راشیگەیاند، ئەو قسانەی رۆژی یەکشەممە سەرۆکی حکومەت کردی، بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکەی وەفدی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی بووە و پێش ھەموو کەسێک قسەکانی ھێرشبوون بۆ سەر ئەو وەفدەی ناردنی بۆ لای جێگری سەرۆکی حکومەت.
رۆژی دووشەممە خوێندکارانی خوێندنگاکانی فەجر، عیسمەت، ستایش، شاھد و ھونەرستانی شەرەف لە بۆکان ژەھراویبوون و ژمارەیەک خوێندکار رەوانەی نەخۆشخانە کران، تائێستاش بەشێکیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان و لە نەخۆشخانە ماوەنەتەوە.
ھاوکات لەگەڵ ئەو رووداوانە، ھەلیکۆپتەری سەربازی بەسەر ئاسمانی بۆکان سوڕاوەتەوە و ھێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گشتییەکان جێگیرکراون.
لە شارەکانی سنە و سەقز و ورمێ و کرماشان و روانسەر و کەرەج و تەبرێز و چەند شارێکی تریش، بەشێوەیەکی سیستماتیک ژمارەیەک خوێندکار ژەھراویبوون و باری تەندروستیان تێکچوو.
دیاردەی ژەھراویبوونی خوێندکارانی کچ زیاتر لە پێنج مانگ لەمەوبەر لە شاری قومەوە سەریھەڵدا و دواتر زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە، ھەرچەندە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە چەندینجار دانیان بەوەداناوە کە رووداوەکان بە ئەنقەستن، بەڵام تائێستا ھۆکار و سەرچاوەی رووداوەکان ئاشکرانەکراوە.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینیدەکرێت سبەی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵەھەور و نیمچە ھەوردا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و ھەینیش کەشوھەوا ناجێگیربێت و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ھاوکات کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی داھاتوو شەپۆلێکی بارانبارین کە ھەورە بروسکەی لەگەڵ دایە، ھەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵات دەگرێتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پرسی تایبەت بە دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی، کە چەکی بانکی ساختەیان بەکارھێناوە بۆ دزینی بڕە پارەیەک لەبانکێکی حکومی، دوورو نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
دەشڵێت، ھیچ ئەفسەرو کارمەندێکی وەزارەت لەو تاوانەدا دەستیان نەبوەو بەشدار نەبوون.
لەلایەکی ترەوە عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە، لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر دزینی سێ ملیار دیناری مووچەی پێشمەرگە لەرێگەی چەکی ساختەوە، کۆبونەتەوەو بەدواداچون دەکەن.
شاندی میوان پێکهاتبوو لە هەریەک لە عەلی بەشیر ڕەشید، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە و وریا فەیسەڵ عەزیز، جێگری بەڕێوبەر.
لە دیدارێکدا باس لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پێشخستنی زیاتری ئەو پەیوەندیانە کرا و لە بەرامبەر پشتیوانییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمپانیاکەیان بە وەزیر بەخشی.
بڕیارە کۆمپانیای عراق التقدم لە ڕۆژانی (4 - 5ی ئایار/مایۆی 2023) خولی سێیەمی کۆنگرەی گەیاندن و ئەلیکترۆنات و کەناڵەکانی بیستن و ڕاگەیاندن، لە شاری سلێمانی بەڕێوە ببات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، وەفدەکەی حکومەت پێکھاتووە لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەھیدان، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و لە ھەولێر سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن.
وەفدەکەی حکومەت و قوباد تاڵەبانی لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھۆکارەکانی بەشدارینەکردنی تیمی یەکێتی لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
لەکۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری ناردنی وەفدێک درا بۆ لای قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی داواکردن لە تیمی یەکێتی بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
لەکۆتایی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمی یەکێتی لە حکومەت بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیارە سبەینێ حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت کۆبنەوە بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت.
ھاوکات، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد، پرسی نەوت تەنھا بابەتی تەکنیکی ماوە و ئەم ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوت پەیامیان بۆ حکومەتی تورکیا ناردووە.
وتیشی، دابینکردنی مووچەی ھەرێمی کوردستان ئەرکی ئەوانە و پابەندن بە دابینکردنی.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەھای دیناریشەوە رایگەیاند، لە چەند ھەفتەی کەمی داھاتوودا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە.
دوێنێ کوردسات نیوز ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق شەممەی رابردوو لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی جەختیکردووەتەوە کە لەم رۆژانەدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە کە لە ٢٥ ی ئازاری رابردوەوە راگیراوە.
بەوتەی پۆلیس، لەئەنجامدا پێنج کەس بەناوەکانی (خالید خەڵەف محەمەد، تەمەن ٥٠ ساڵ) و (مەرعی خەڵەف محەمەد، تەمەن ٣١ ساڵ) و (رەعد ئیبراھیم خەڵەف، تەمەن ٢٧ ساڵ) و (عەبدل مەرعی خەڵەف، تەمەن ١٤ ساڵ) و (وەلید خالید خەڵەف، تەمەن ٢٣ ساڵ) برینداربوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ وتی، شەڕەکە لەسەر ٣٠ ھەزار دینار لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیل دروستبووە.
ئێستا ھەردوو لایەنی شەڕکەر لەلایەن پۆلیسی ناحیەی پردێوە دەستبەسەرکراون.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو باندێکی شەش کەسی بە تۆمەتی دزینی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستگیرکراون، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی رگەیاند، ئاگاداری ئەو دزیە نەبوون و ھیچ کەسێکیش لەو باندە فەرمانبەری وەزارەت نین.
وتیشی، دوای بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکە زانیارییان پێگەیشتووە کە باندێک مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی دزیوە دەستگیرکراون.
ھاوکات عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سبەینێ لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیاندا بابەتی دزینی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.
کوردۆ عومەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فشارەکانیان دەستپێکردووە، بۆئەوەی بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، زیادبکرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بکرێت.
دوای ئەوەی رۆژی ١٣ی مانگی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەند کرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، رۆژی چواری ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاساکە کرد.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکۆبوونەوەی رۆژی شەممەی لیژنەکە لەگەڵ سودانی باسی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کراوە.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سودانی وتویەتی رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە و لەگەڵ تورکیا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن لەو بارەیەوە.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ھێرشکردنەسەر پارێزەرەکەی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشکردنە سەر پارێزەری راوێژکار محەمەد یابە سۆفی دەکەن، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە بیانوی نایاسای ھێرشی کرایەسەر و پاش ئەشکەچەندانی جەستەیی و رۆحی و شکاندنی سەر و رووخساری وەک سوکایەتی سەریشی دەتاشرێت.
دەشڵێت، پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و رێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە تاوانی ھاوشێوە.
سەندیکاری پارێزەرانی کوردستان دەڵێت، ئەوان لەپاڵ پارێزەی سکاڵاکار، سکاڵای خۆیان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە تۆمار دەکەن و گشت رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر.
دەقی بەیاننامەکە...
بەیاننامەی ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک) سەبارەت بەڕفاندن و ئەشکەنجەدانی
پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی)
بەناوی ناوەندی کاروباری یاساییەوە زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکەین کە لە شاری ھەولێر لەلایەن چەند کەسێکی لە یاسا دەرچوو بە درندانەترین شێوە بەرامبەر بەپارێزەری راوێژکار (محمد یابە سۆفی) ئەنجامیانداوە.
دیارە ئەم تاوان و تیرۆری کەسایەتییە بەرامبەر پارێزەری ناوبراو ئەنجام نەدراوە بەتەنھا، بەڵکو دەستدرێژی کردن بووە بۆ سەر کۆی دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری یاسا لەھەرێمدا، ھەروەک لە ماددەی (۲۲) یاسای کاری پارێزەرایەتی دا بەڕونی ھاتووە (دەستدرێژی کردنە سەر پارێزەر وەک دەستدرێژی کردنە سەر دادوەر وایە ).
ھەر بۆیە داواکارین لەسەندیکای پارێزەران و ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم ھەڵوێستی جدییان ھەبێت بەرامبەر بەسزاگەیاندنی بکەرانی ئەو تاوانە، تاوەکو تاوانی لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە .
مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە ئاشکرایە دەکەن کە کراوەتەسەر"پارێزەر محەمەد یابە سۆفی"و لێدان و سوکایەتییان بەرامبەر کردووە، داواش لە دامەزراوە ئەمنییەکان ددەکات، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە مەبەستی پاراستنی کەرامەت و ئاسایشی ھاووڵاییان.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، سزای ئەو کردەوە تاوانکارییە لە چوارچێوەی یاسای پارێزەران کە لە ھەرێمدا کارپێکراوە ڕوونە و نابێت یاساکە بە ھیچ ھۆکارێک کەس بەدەر بکات، جەتیش لەوە دەکاتەوە، بەوردی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بەسەر ڕفێنەرەکانیدا بسەپێندرێت.
مەجید ئیمامی سەرۆکی تیمی ئۆفرۆدی سەقز رایگەیاند، بە ھەوڵ و ھاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و مانگی سوری شارەکانی بانە و سەقز و مەریوان و بۆکان و سنە، توانیویانە تەرمی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی تەمەن ٢٢ ساڵ و مەھدی رەحمەتی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە بەنداوی کێلێی بانە بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەرھێنانەوەیان لە بەنداوی کێلێ، تەرمی ئەو دوو کۆڵەبەرە رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراون و دوای توێکاری، تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە رۆژی پێنجشەممە ٦ی ئەم مانگە لەکاتی پەڕینەوەیان بە بەلەم لە بەنداوی کێلێی بانە سەر بە پارێزگای سنە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت و خنکان.