کوردستانکوردستان

دیلان غەفور، نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دژی بە لێدوانە نابەرپرسیارەنەکانی"ئەرشەد ساڵحی"دەوەستنەوە کە چەندین تۆمەتی ناڕەواو بوختانی خستووەتە پاڵ گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک.
راشیگەیاندوە، پەنجا عەلی یەکێک لە گەڕەکە گرنگەکانی شارەکە و خەڵکی دڵسۆزی تێدا نیشتەجێن کە شایەنی خزمەتکردنی زۆرلەوە زیاترن تا ئێستا بۆیان کراوە.

ھەروەھا پشتیوانیی تەواو بۆ ئەو گەڕەکە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، گەڕەکەکە بەتەواوەتی لە ژێر کۆنتڕۆڵی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکاندایەو دژی ھەرجۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا دەوەستنەوە کە ئاڕاستەی خەڵکی ئەو گەڕەکە بکرێت.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەو جۆرە لێدوانانە ھیچ خزمەتێک بە رەوشی شارەکە ناکەن و دەبنەمایەی تێکدانی ئارامیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانی شارەکەش دەخاتە مەترسییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم جەلیل، پەنا سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەرەکان لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، ھێزەکانیان توانیویانە لە خاڵێکی پشکنین لەسەر رێگای ورمێ-تەبرێز دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە ٤٥ کیلۆ ماددی ھۆشبەر لە جۆری تریاکی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندی بەو رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنی یاسایی کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەنراوەکە : 

دڵگرانم لەو ڕووداوە نەخوازراوانەی ڕوودەدەن لەھەرێمی کوردستان، لەکوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر شکۆو کەرامەتی مرۆڤ و پەنابردنەر  تۆڵەسەندنەوە و ترساندن و تۆقاندن  بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەدەرەوەی دادگاکان، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژیە ناڕوایەی کرایە سەر پارێزرێک لەپایتەختی ھەرێمی کوردستان.

ئەم دەست درێژیە دەستدرێژیە بۆ شکۆ و کۆی تەواوی خێزانی داد ودادوەری.

پێویستە ھەموو ھەڵوێستەی لەسەر بکەین و دەستدرێژی کاران بەسزای توند بگەیەندرێن.

تواناو پاڵپشتی خۆم بۆ سەندیکای پارێزەران و یەکەبەیەکەی پارێزەرانی خۆشەویست دووپات ئەکەمەوە، کە ئەوان بەشێکی گرنگ و دانەبڕای خێزانی داد و دادوەرین.

شیلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی بەیاننامەکە.... 

زیندووکردنەوی کلتوری سەرو برۆ تاشین بەرامبەر بەھەولێریەکان ڕیسوا دەکەین .

ماوەیەکە کۆمەڵێک گروپی ڕەفتار چەتەو ڕێگری چەکدار ، ناوە ناوە  پەلاماری خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی  ھەولێر دەدەن و سوکایەتیان پێدەکەن.

ئەوەی مایەی ھەڵوەستە لەسەر کردنە ، ئەم ڕەفتارە دڕندانەیەی سەر و برۆ تاشین ، کە کلتورێکی قێزەوونی کۆن و دواکەوتووی نامرۆڤانەیە ، یەکەمجار  لە ٢٠١٦/٩/٢٦ بەرامبەر پێشمەرگە ھێمن عەبدولخالق بنەسلاوەیی ھەر لەناو شاری ھەولێر لەلایەن چەند چەکدارێک ئەنجامدرا پاشان لەودیو بازگەی دێگەڵە فڕێدرا .

لەماوەی مانگێکدا ئەم کردەوە نامەردانەیە بەرامبەر گۆرانیبێژێکی میللی و دوێنێش بەرامبەر بە پارێزەر عومەر یابە ئەنجام دراوە ، زیندووکردنەوەی کلتوری کۆنی نامرۆڤانەی سەروبرۆتاشین لەھەولێر ،  ژیان و کەرامەتی کۆمەڵێک ھاوڵاتیان لەکەدار کردووەو ھەموو خەڵکیشی نیگەران کردووە .

ئەم کردەوە تاوانکاریانە ، خەریکە ئەم کلتورە قێزەونە نامەردانەیە زیندوو دەکاتەوە و  ھەڕەشەیەکی جددیشە بۆ سەر ھەولێریەکان ، داوا لەپۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ھەولێر دەکەین بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەستن و ھەولێر لەم دیاردە ناشارستانیانە پاک بکەنەوەو شکۆ و کەرامەتی خەڵک بپارێزن .

ئەوەی بەرامبەر بە پارێزەر محەمەد یابە کراوە کاریگەری خراپ و نیشانەی پرسیاریش دەخاتە سەر کۆی پیشەی پارێزەری و دادگەکانیش ، چونکە پارێزەران لەپاراستنی مافی بریکارەکانیان قەڵغانی یەکەمن لە دوای دادگەکانەوە .

داوا لە لەدەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین ، ئەم کردارە تاوانکاریە قێزەوونانە ، بە ئاسانی تێنپەڕێت و تاوانباران سزا بدرێن ، ئەگەر نا ، ئەمە دەبێتە لەکەیەکی ناشیرین بە تەوێڵی کۆی پرۆسەی سیاسی لەھەرێمی کوردستاندا.

 مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٠٢٣/٤/١٥

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ... 

کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان... 


(٣٥) سی و پێنج ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بەفەرمانی راستەوخۆی سەرانی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە عێراق، گەورەترین و بەرفراوانترین شاڵاوی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا. 


ئەنفال  یەکێک بوو  لە و زنجیرە پلانە دڕندانانەی دوژمنانی گەلەکەمان بۆ قڕکردنی نەژاد و ناسنامەی بوون و ژیان و سڕینەوەی مۆرکی نەتەوەییمان لەسەر خاک و زێدی ڕەسەنی خۆمان.


ڕژێمی بەعسی ڕووخاو کە دارێژەر و جێبەجێکاری ئەو بەرنامەیەبوو، جگەلە تەختکردن و وێرانکردنی دێھاتەکان و ئەنفالکردنی خەڵکەکەی و کۆکردنەوەی ھاووڵاتیان لە ئۆردوگا زۆرە ملێکاندا، بەعس جگە لەپاکتاوی جەستەیی گەلەکەمان، کەلتور و زمان  و ژینگە و سروشتی کوردستانیشی جینۆسایدکرد، بەو ئامانجەی جارێکیتر خاک ئاو و ھەوای کوردستان جێگەیەکی شیاو نەبێت بۆ ژیان، 
بەڵام کەمتر لە (٣) سێ ساڵ دوای ئەو شاڵاوە دڕندانەیە و لە ئازاری ساڵی ١٩٩١ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە ڕاپەڕین و لە چەند رۆژێکدا تەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان لە بەعس پاککردەوە و بۆ ھەتاھەتایە کۆتاییان بە زوڵم و ستەمی چەندین ساڵەی ئەو رژێمە ھێنا کە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و سەدان تاوانی دژبەمرۆڤایەتیان دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدابوو. 

کەس و کاری قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال

لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەھێنینەوە کە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە پاش چەندین دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر کەیسی ئەنفال، دواجار لە ڕۆژی ٢٤/٦/٢٠٠٧ پاڵپشت بە سەرجەم بڕگە و ماددە یاساییەکانی دادگاو وتەی شایەد حاڵەکان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان گەیشتە ئەو بڕیارەی کە پڕۆسەکانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، ھەر بۆیە کۆی پڕۆسەکەی بە جینۆساید ناساندو بڕیاری بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانیشیدا. 


بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەھیدەکانمان لە مەرگەساتەکانداو بە تایبەتیش یادی شەھیدانی ئەنفال، ساڵانە وەزارەتمان یادی شەھیدانی ئەو کارەساتە دەکاتەوە و یادو بیرەوەریان بەرز و پیرۆز ڕادەگریت،بۆئەمساڵیش بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەھیدانمان دیدارێکی گرنگ لەشاری ھەولێر بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی ھەرێم و عێراقی فیدڕاڵ و ئەکادیمیان و توێژەرانی بیانی و ناوخۆیی ئەنجام دەدات.

کەس و کاری سەربەرزی شەھیدانی جینۆساید و تاقانەکانی جینۆساید.. 

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وەک ئەرکێکی سەرەکی بەردەوامە لەھەوڵەکانی بۆ زیاتر ناساندنی کەیسە جیاوازەکانی جینۆساید کە دەرھەق بە گەل و خاک و ژینگەی کوردستان کراوە، ویست مەرامی وەزارەت ئەوەیە کە ئەم تاوانانە لە ناوەندە جیھانی و نێودەوڵەتیەکان زیاتر بناسێنێت، ھاوکات ھەموو توانا و ھەوڵەکانیشمان دەخەینەگەڕ و پەرۆشی ئەوەین کە خزمەتی زیاتری کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی  و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید بکەین، چونکە شایانی ئەوپەڕی خزمەتکردنن، ھەر بۆیە جارێکی تریش جەخت لەسەر داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستان و کەسوکاری قوربانیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ چیدی پرسی قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی ڕژێمی پێشوو دوا نەخات و لە چوارچێوەی ماددەی (١٣٢)ی دەستووری عێراقدا بەم ئەرکە یاسایی و دەستووریەی خۆی ھەستێت و لە ھەمان کاتدا زەمانەتی ئەوە بدات کە ئەمجۆرە کۆمەڵکۆژیانە لە عێراقی نوێدا ھەرگیز دووبارە نابێتەوە.

نەمریی بۆ شەھیدانی ئەنفال و سەرجەم شەھیدانی کوردستان... 
سەربەرزی بۆ خانەوادە کانیان... 

 وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
                                                          ١٤ / ٤ / ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێ کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ھەموو ڕوویەکەوە قەرەبوو بکاتەوە و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق جێبەجێ بکات کە ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساند. 

دەشڵێت، لە ھەرێمی کوردستانیش ھەرچی لە توانادایە دەبێ باشتر خزمەت بکرێن و بایەخ و گرنگیی زیاتریان پێ بدرێت.

سەرۆکی ھەرێم، داواش لە لایەنەکان دەکات بە یەکڕیزی و تەبایی و کاری ھاوبەش قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان بپارێزن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە لە ناحیەی ھەریر ڕوویداوە و تۆمەتبارێک لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی کە تەمەنی ٤٥ ساڵە کوشتووە.

دەشڵێت، لە ئێستادا ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەیە، تاوەکو بدرێتە دادگا، ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتێکی نوێیان بۆ سزادراو شێروان شێروانی دروستکردووە کە گوایە لە بری سزادراو گوھدار زێباری پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازی ھەولێرەوە بۆ چاکسازی سلێمانی.

رونیشیکردەوە،  پێشوەختە زیندانیانی بادینان رێککەوتبوون لەھەر بڕیارێکی پەیوەست بە کەیسەکەیان یەکدەنگ بن و لەئەگەری سزادانی ھەریەکێکیان و لێکجیاکردنەوەیان و دەنگ بەیەکنەگەشتنیان لەھەر پرسێک بڕیاریان یەکە و دەکرێت لەبری یەک بڕیار بدەن.

"بەشدار حەسەن" دەڵێت، ھەروەھا لەم کەیسەدا شێروان شێروانی ھیچ زەرەری بە بەرژەوەندی گشتی نەگەیاندووە، لەبەر ئەوەی سەنەدی رەسمی یان نوسراوێکی ساختە نەکردووە، بەپێچەوانەو لەپێناو بەرژەوەندی ھاوڕێکەی بووە و پێشتر خۆی رێگەی پێداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، چەندین جار تیمی پارێزەران و بەر لە ئازادبوونی سێ لە زیندانیانی بادینان ھەریەک لە "ئەیاز کەرەم" و "ھاریوان عیسی" و "شڤان سەعید"، پارێزەران سەردانی ئیدارەی چاکسازی و بەشی یاساییان کردو پێیانڕاگەیاندن کە ھیچ دۆسیەیەکیان لەسەر نەماوە، کەچی ئێستا ھەر رۆژەو کەیسێکی نوێیان بۆ دروستدەکرێت بۆ ئەوەی سزابدرێن و ئازاد نەکرێن، ئەمەش جێگای پرسیارە لەسەر دەسەڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە، تا ئێستا کارپێکەری بۆرییە نەوتییەکان ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم پێنەگەیشتووە.

دوو سەرچاوەی دیکە دەڵێن، بەغداد تا ئێستا داوای لە تورکیا نەکردووە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.  

بەپێی ئاژانسەکە، تورکیا بەر لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، دەیەوێت دانوستانی راستەوخۆ بکات سەبارەت بە بابەتی قەرەبووکردنەوەکە کە بڕەکەی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە  کە دەبێت بیداتەوە بە عێراق، ئەوەش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی پەکخستووە.

ھاوکات دوو لێپرسراوی کەرتی نەوت ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" چاوەڕێی کۆتایھێنانە بە ھەندێک بابەتی تەکنیکی گرنگ، بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سەروشتییەکانی ھەرێم. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی عێراقی کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھێشتا راوەستاوە و دەستیپێنەکردووەتەوە، دانوستانەکانی نێوان بەغداد و حکومەتی تورکیاش بۆ کردنەوەی ھێڵە نەوتییەکانی ھەردوو وڵات بەردەوامی ھەیە.

ئەو لێپرسراوە ئاماژەی بەوەشدا، بەغداد لەپاڵ دانوستانەکانی لەگەڵ ئەنقەرە، دانوستان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەکات، تورکیاش سەرقاڵی چاککردنەوەی ھێڵی بۆری نەوتەکەیە لە ھەردوو دیوی سنور، لەگەڵ ھەندێک لە عەمبارەکانی گلدانەوەی نەوت.

دەشڵێت، لێپرسراوانی تورکیا بەنیازی گفتوگۆن لەبارەی ئەو قەرەبووەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەپاندوویەتی بەسەر ئەنقەرەدا، کە بڕەکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، دەیەوێت پێش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت ئەو پرسە چارەسەر بکات، بەڵام تائێستا حکومەتی تورکیا باسی ئەوەینەکردووە کە ھەوڵی کەمکردنەوەی قەرەبووەکە دەدات یاخود میکانیزمێک بۆ دانەوەی قەرەبووەکەی دیاریبکات.

بلومبێرگ ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە سەرباری رێککەوتنی بەغداد و ھەرێم لەبارەی ھەناردەکردنی نەوت، بەڵام ھەندێک وردەکاری لەسەر چۆنیەتی فرۆشتنی نەوت چارەسەرنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و ئەگەری رەشەبای بەھێز لەئارادایە، بۆ سبەینێ ھەینیش، ئاسمان ھەوردەبێت و بارانی بەخوڕ نابارێت، بەڵام لە ھەندێک ناوچە ئەگەری بارینی تەرزە ھەیە.

ھەروەھا کەشناسی ھەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ سەعاتی رابردووی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە بارزان باریوە کە ١٢٨.٢ ملم بووە و کەمترینیش لە باتوفە بووە کە ٥ ملم بارانباریوە.

ھاوکات لە سلێمانی ٩٠.٣ ملم، لە ھەڵەبجەش ٤٩.٧ ملم و لە ھەولێر ٢٧.١ ملم، لە دھۆک ٣٠.٤ ملم، لە کەرکوک ١١.٨ ملم بارانباریوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە قەزای خەباتی سنوری پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی بەرگری شارستانی لە خەبات بەھۆی لافاوەکەی شەوی رابردوو، لانیکەم ٣٠ دوکان لە ناوچەی پیشەسازی و ١٥ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە پارێزگای دھۆکیش لافاو زیانی بە ماڵ و دوکانی ھاووڵاتیان گەیاندووە، بەجۆرێک لە قەزای شێخان ١٥ ماڵ، لە ئامێدیش ١٦ ماڵ و چوار ئۆتۆمبێل بەھۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە سنوری قەزای ئاکرێش دەیان ماڵ لە ھەردوو گەڕەکی شۆڕش و ئاڵا زیانیان بەرکەوتووە، ھەروەھا لافاو و بارانبارینی زۆر زیانی بە ھاوینەھەواری سیپا و تەکیەی شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی گەیاندووە.

لەسنوری پارێزگای سلێمانیش بەھۆی شەپۆلی بارانبارینەوە ژمارەیەک ماڵ و دوکان و ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان زیانیان بەرکەوت و لە چەند شوێنێکیشدا ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ ساڵیادی کارەساتی ئەنفال  

لەیادی ئەوکارەساتەدا، درود بۆ رۆحی پاکی  ئەو شەھیدانەی تەنھا لەبەر ناسنامەی کوردبونیان بە ناھەق گولـلەباران کران، سڵاو بۆئەوانە دەنێرین کە ئازار و مەینەتیەکانی ئەو رۆژانەیان چەشت. 

بۆ سارێژبوونی ئازارەکان و ڕەوینەوەی خەمەکانی کارەساتی ئەنفال کە ٣٥ ساڵ لەمەوبەر رژێمی لە ناوچوی بەعس دژ بەگەلی کورد و پێکھاتەکانی تری کوردستان ئەنجامی دا،  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەرلە دوای راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە  ھەوڵەکانی خستەگەڕ  بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوند و دێھات و ناوچانەی کە بەر ڕوخان و سوتاندنی پەلامارەکە کەوتن چ لە سەر بودجەی خۆیی وچ لە ڕێگەی حکومەتی  ھەرێم و  رێکخراوە مرۆڤ دۆستە ناحکومیە جیھانیەکانەوە. 

لە دوای رٍوخانی رژێمی بەعس و لەگەڵ دامەزراندنی  دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراقیشدا ئەوە ھەر یەکێتی بوو ھەوڵەکانی بەگەڕ خست بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی تاوانی ئەنفال و بە پێی ماددەی (١٣٢) دەستوری ھەمیشەیی عێراق  قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندانی تاوانەکانی ڕژێمی زامن کرد، کاتێتی لە ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسرێت و دانی پێدا بنرێت.

ئەم ناساندنە ناوخۆیی و جیھانیەش رێگا بۆ ھەموو قەرەبووە شایستەکانی تر دەکاتەوە ئەگەرچی ھیچیان نابنە ھاوشانی ئازارەکان.

ئەنفال ژانی نیشتمان و خەمی ئەبەدی نەتەوەیە 
 
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ٥٠ ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال تەرخاندەکرێت، کە ئەوەش ھەنگاوی یەکەمە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال.

ئیڤان فایەق وتیشی، نزیکەی ٤٠ ھەزار ئاوارە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان دەژین، بەڵام وەزارەتی کۆچ پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی کەمپەکانی ھەرێمەوە نییە و تەنھا ھاوکارییان دەکات و بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکانیش پەیوەندی بە حکومەتی ھەرێم و ئاوەدانکردنەوەی شەنگالەوە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەرکەوتوان و بریندارانی چەکی کیمیایی شایستەی خزمەتی زیاترن، بۆیە پشتیوانی پشتگیری لە ماف و داخوازییە رەواکانیان دەکەین.

مەڵبەندی ٦ی سۆران دەشڵێت، ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە باشترین شێوە خزمەت بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کیمیاران و قوربانیانی ئەنفال بکات، بوونی نادادپەروەری لە بڕیاری چاکسازی حکومەت و جیاوازی کردن لە نێوان شارو شارۆچکەکانی کوردستان جێگای تێڕامان و هەڵوەستەکردن و دڵگرانی ئێمەشە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی مەڵبەندی ٦ی سۆراندا هاتووە، "بەڵێنی وەفاداری و دڵسۆزیمان بۆ خەڵکی خۆڕاگرو تێکۆشەرو سەربەرزی دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی و هەروتیایەتی دووپات دەکەینەوە، لە ئاست گەورەیی و شکۆی نەعشی شەهیدانمان سەری رێز دادەنوێنین."

دەقی راگەیەندراوەکەی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:

کـەسـوکـاری سـەربـەرزی شــەهـیـدان
خەڵکی شۆڕشگێڕ و خۆڕاگری خۆشناوەتی
خانەوادەو قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران
 
 رۆژی ١٦ی نیسانی ١٩٨٧ یەکێکە لە رۆژە  کارەساتبارو مەینەتیەکانی مێژووی گەلەکەمان، کە رژێمی دیکتاتۆری رەفتار فاشستی بەعسی لەناوچوو، بۆ یەکەمجار چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی دژ بە خەڵکی شۆڕشگێڕو تێکۆشەری دۆڵی بالیسان و گوندو ئاواییەکانی شێخ وەسانان و خۆشناوەتی و دۆڵی مەلەکان بەکارهێنا، کە دەیان منداڵ و ژن و پیاوو گەنج بوونە قوربانی،کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەشدا ( 263 ) هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدبوون و ( 620 ) کەسیش بریندار بوون.
لە کاتێکدا ئێمە لە سەروبەندی یادکردنەوەو بەرز راگرتنی ساڵیادی ئەو کارەساتەداین، بەڵام بە بڕیارێکی بەناو چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان (منحە)ی بەشێکی زۆری برینداران و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی خەڵکی سنورەکە بڕدراوە، ئەو بڕیارەش نیگەرانی و گلەیی زۆری کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی کیمیابارانکردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانانی لێکەوتۆتەوە، کە سەڕەڕای بوونی نادادی لە پێدانی ئەو شایستە داراییە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدانی ئەنفال و بریندارانی چەکی کیمایی سوودمەند دەبوون و حکومەتی هەرێم بە بڕیاری چاکسازیکردن ئەو منحەیەیی بڕیوە، کە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە باشترین شێوە خزمەت بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کیمیاران و قوربانیانی ئەنفال بکات، بوونی نادادپەروەری لە بڕیاری چاکسازی حکومەت و جیاوازی کردن لە نێوان شارو شارۆچکەکانی کوردستان جێگای تێڕامان و هەڵوەستەکردن و دڵگرانی ئێمەشە وەکو مەڵبەندی ٦ی سۆران( ی.ن .ک) بۆیە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارەتی نیشتمانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەهاو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان و خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو کیمیاباران، لەهەر شوێنێکی ئەو نیشتمانەدابێت بە ئەرک و کاری لەپێشینەی خۆمان دەزانین و هەر لەو روانگەیەشەوە، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ماف و داخوازی و داواکارییە رەواکانی خەڵکی تێکۆشەرو قوربانیدەری دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی و دۆڵی مەلەکان دەکەین، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان بەو بڕیارەیەندا بچنەوەو (منحە)ی مانگانە کە مافێکی سەرەتایی و شایستەی بەرکەوتوان و بریندارانی چەکی کیمیاییە بۆیان بگەڕێندرێتەوەو کە وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن لە ئەگەری بە دەنگەوە نەهاتن و چارەسەرنەکردنی ئەو گرفتە، بڕیارنداوە کە رێگری بکەن لە مەراسیمی ساڵیادەکە، لەو نێوەندەشدا رەنگبێ وەڵامی توندو پەرچەکرداری نەخوازراو بەدوای خۆیدا بێنێت، کە هیچمان ئاواتە خوازی هاتنەپێشەوەو ئەنجامدانی هیچ کارێکی لەو  جۆرە نین و بێگومان جێگای دڵگرانی و نیگەرانی ئێمەو ئێوەو هەموو لایەکیشمان دەبێت. 
لێرەوەو لە بیرەوەری ( 36 ) ساڵەی مەرگەساتی تاوانی کیمیاباران و جینۆساید و ئەنفالدا، ئێمە لە مەڵبەندی ٦ی سۆرانی ( ی ن ک ) بە شکۆمەندی و سەربەرزییەوە بەڵێنی وەفاداری و دڵسۆزیمان بۆ خەڵکی خۆڕاگرو تێکۆشەرو سەربەرزی دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی و هەروتیایەتی دووپات دەکەینەوە، لە ئاست گەورەیی و شکۆی نەعشی شەهیدانمان سەری رێز دادەنوێنین، هیوادارین خەڵکی تێکۆشەری دۆڵی بالیسان و دۆڵی مەلەکان وەک هەمیشەو بەو پەڕی بەرپرسیارەتیەوە مامەڵە لە گەڵ هەر ئەگەرو رووداوو پێشهاتێکدا بکەن و پەرۆشی و نیگەرانەکانیان دەزانین و دووپاتی دەکەینەوە کە پشتگیری داواکانیانین، هەروەک داواکارین لە حکومەت و ‌لایەنە پەیوەندیدارەکان گرنگی زیاتر بە سنووری ئیداری و کارگێڕی ناحیەی بالیسان بدەن و خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان و بریندارانی چەکی کیمیایی لە ئەولەویەتی کارەکانیاندا بێت.
شکۆمەندی و سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەهیدانی رێگای نیشتمان ، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانی گەلەکەمان.

مــەڵـبــەنــدی (٦)ی ســــۆران
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا ١١ ھەزار و ٥٩٤ کۆمپانیا و باجدەر بەھۆی فێڵکردن و خۆدزینەوە لە باج سزادراون و رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە.

وتیشی، ئەو کۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەی سزادراون، لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکومەت کردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە.

ھەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان، لە ماوەی چوار ساڵدا بەھۆی ساختەکاری و سەرپێچی یاسایی لە باجدان، ٧٤٧ شوێن داخراون و ١٠٣ باجدەر رەوانەی دادگا کراون، ھەروەھا گەشتکردن لە ٧٢ باجدەر قەدەغە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...518519520521522...997