کەشوهەوای رۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
هیوا
١٨ی نیسانی ٢٠٢٣
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینیدەکرێت سبەی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵەھەور و نیمچە ھەوردا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و ھەینیش کەشوھەوا ناجێگیربێت و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ھاوکات کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی داھاتوو شەپۆلێکی بارانبارین کە ھەورە بروسکەی لەگەڵ دایە، ھەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵات دەگرێتەوە.



