سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ھێرشکردنەسەر پارێزەرەکەی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشکردنە سەر پارێزەری راوێژکار محەمەد یابە سۆفی دەکەن، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە بیانوی نایاسای ھێرشی کرایەسەر و پاش ئەشکەچەندانی جەستەیی و رۆحی و شکاندنی سەر و رووخساری وەک سوکایەتی سەریشی دەتاشرێت.

دەشڵێت، پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و رێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە تاوانی ھاوشێوە.

سەندیکاری پارێزەرانی کوردستان دەڵێت، ئەوان لەپاڵ پارێزەی سکاڵاکار، سکاڵای خۆیان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە تۆمار دەکەن و گشت رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر.