مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە ئاشکرایە دەکەن کە کراوەتەسەر"پارێزەر محەمەد یابە سۆفی"و لێدان و سوکایەتییان بەرامبەر کردووە، داواش لە دامەزراوە ئەمنییەکان ددەکات، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە مەبەستی پاراستنی کەرامەت و ئاسایشی ھاووڵاییان.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، سزای ئەو کردەوە تاوانکارییە لە چوارچێوەی یاسای پارێزەران کە لە ھەرێمدا کارپێکراوە ڕوونە و نابێت یاساکە بە ھیچ ھۆکارێک کەس بەدەر بکات، جەتیش لەوە دەکاتەوە، بەوردی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بەسەر ڕفێنەرەکانیدا بسەپێندرێت.