کوردستانکوردستان

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی چەندساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێشکەشکردووە. وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە ھەمان رۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کار دەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوھەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عیراق کرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوھەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی عیراق و ھەرێمی کوردستانیش دروستکردووە، بۆیە ئێمە ھاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ ھەر ھەوڵێک کە لەخزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە. وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و ھەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە ھەرێمی کوردستان ھەر لەو پێناوەدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەرەبە ھاوردەکان بەچەکەوە چوونە سەر زەویوزاری کورد لە گوندی تەرجیل سەر بە ناحیەی لەیلان، لە کاتێکدا خاوەنی زەوییەکان سەرقاڵی کێڵان بوون و رێگەیان نەداوە جوتیارانی گوندەکە زەوییەکانیان بکێڵن، وتیشی، جوتیارانی سنورەکە داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رووداوە لەکاتێکدایە کە عەرەبە ھاوردەکان قەرەبوی مادەی ١٤٠یشیان وەرگرتوە و بەپێی یاسا مافی ئەوەیان نییە داوای زەوی بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەو پارانەی ھاوڵاتییەکە کە سوتاون بۆی قەرەبوو دەکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێمەوە لە سلێمانی کردوە و ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەکەش جێبەجێ دەکرێت.

قائیمقامی چەمچەماڵ وتیشی، ئەو پارانەی لەماڵەکەدا سوتاون بەشێکیان ٣٥ ملیۆن دینارە کە قەرەبوو دەکرێتەوە و بۆ دۆلارەکەش ھەوڵی بۆ دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، وەک قائیمقامیەتی چەمچەماڵیش کەمپینێکی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ ئەو خێزانە دەستپێدەکەن.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەگەڕەکی ڕزگاری قەزای چەمچەماڵ ماڵی ھاووڵاتییەک سوتا و بەھۆیەوە بڕێکی زۆر پارەشی سووتان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شاری ھەولێر، حکومەتی ھەرێم رەزامەندیداوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و ٩٨٥ ملیۆن دینار، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاند، رێگریکردن لە لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکانی لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا، یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتییەوە سەبارەت بە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش، چەند ھەڵمەتێکیان لە گەڕەکەکانی قامیشلۆ ئەنجامداوە.

لە ھەڵمەتەکاندا، ٣٦ کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە، ھەروەھا دەستیان گرتووە بەسەر چەک و تەقەمەنی و چەندین بابەتی سەربازی.

داواشیان لە ھاووڵاتیان کرد، لە ئەگەری بوونی ھەر جوڵەیەکی گومانلێکراو، ئاگاداریان بکەنەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٥٢ ھەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگاکانی عێراق و  بیانی سەردانی ھەولێر و دەوروبەریان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنھا لە پشووەکانی سەری ساڵدا ٦١ ھەزار و ٦٥٨ گەشتیار بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای ھەولێریان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، سێ کەسی تریان لەسەر دۆسیەی ئەو کچەی کە رۆژی ھەینی رابردوو لە ناوچەی ھوانەی سلێمانی لەلایەن چەند گەنجێکەوە ھێرشیکرایە سەر دەستگیرکردووە و بەوەش ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە ١٩ کەس و سەرجەمیان رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دیارنەمانی کچەکە دەکەن دوورن لە راستییەوە و کچەکە لە پۆلیس سکاڵای لە دژی ئەو کەسانە تۆمار کردووە و وتەی لێوەرگیراوە. 

رۆژی ھەینی رابردوو ژمارەیەک گەنج لەکاتی نمایشی ماتۆڕسکیل لە ناوچەی ھوانە ھێرشیانکردە سەر کچێک و رووداوەکەش لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا ھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنی پارێزگاکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوت کۆتایی ھاتووە کە پێدانی ٢٠٠ لیتر نەوت بوو لە ناوچە شاخاوییەکان بە ھەر خێزانێک، بەڵام بۆ قۆناغی دووەم و سێیەم کە دابەشکردنی نەوتە لە سەنتەر و دەوروبەری شارەکان، ھیچ وادەیەک دیارینەکراوە، لەبەرئەوەی نەوت لە کۆگاکاندا نەماوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، بڕیاری دابەشکردنی نەوت لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە و ھەر کاتێکیش بەغداد نەوت رەوانە بکات پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ٣٦ ملیۆن و ٨٦٩ ھەزار لیتر نەوت لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بە نرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ھەر بەرملێک دابەشکراوە و ١٨٤ ھەزار و ٣٤٧ خێزان سودمەندبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ رایگەیاند، خوازیارن ساڵی نوێ سەرەتاییەکی گەش بێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و چەسپاندنی مافەکانی ھاووڵاتییان و بەھێزترکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان.

ھاوکات بە پێویستی دەزانێت، حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لێکتێگەیشتنی نێوانیان بکەنە بنەمای ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەبەر ڕۆشنایی بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان.

داواش لە فراکسێۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات ی پێکەوە کار بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید ئاسۆ شێخ تەھا بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حەوت تۆمەتباری سەرەکی رووداوی پەلاماردانی کچێک لە گەڕەکی ھوانە دەستگیرکراون و لێکۆلێنەوە و بەداوداچوونیش بۆ رووداوەکە بەردەوامە.

رۆژی پێنج شەممە لە گەڕەکی ھوانە ژمارەیەک گەنج دوور لە رەوشت و ئادابی کۆمەڵایەتی پەلاماری کچێکیانداو ئازاریاندا و گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.

 رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و داوا لە دامودەزگا ئەمنییەکان کرا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و بکەرانی  پەلامارەکە دەستگیر بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو لە تارانی پایتەخت و کەرەج و چەند شارێکی دیکەی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران جارێکی تر خەڵک رژانەوە سەر شەقامەکان و دروشمەکانی دژی حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئێرانیان وتەوە.

ئەمڕۆش چلەی حەوت کەس لە کوژراوانی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی (عیرفان کاکایی) و (بەھادین وەیسی) و (جەوھەر فەتاحی) و ( جەمال ئەعزەمی) و ( تەحسین میری) و (ئیسماعیل گوڵ عەنبەر) و (مەسعود تەیموری) بەڕێوچوو کە رۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی رابردوو و دوای گەڕانەوەیان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی جوانڕۆ بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژران.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، خەڵکێکی زۆر بەشداری رێوڕەسمەکەیان کردووە و لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە ھێزە ئەمنییەکانی جوانڕۆ بۆ بڵاوەپێکردنی ئامادەبووان، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارھێناوە و دواتر شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خەڵک روویداوە و بەھۆیەوە گەنجێگ  بەناوی (بورھان ئەلیاسی) بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراوە و منداڵێکیش بە سەختی برینداربووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگاکەی لە وڵاتی نەرویژە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، لانی کەم ١٠٠ خۆپیشاندەری دەستگیرکراو لە ئێران لەم کاتەدا  مەترسی ئەوەیان لەسەرە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت، ئەو ژمارەیەش کەمترینە لەبەرئەوەی  خێزانی زۆرینەی دەستگیرکراوەکان بێدەنگ کراون و پێدەچێت ژمارەکە زۆر زیاتر بێت.

تا ئێستا دادگاکانی ئێران بەتۆمەتی کوشتنی ھێزە ئەمنییەکان و تێکدانی رەوشی وڵات سزای لەسێدارەدانیان بۆ ١٢ کەس دەرکردوەو دوو خۆپیشاندەری کوردیش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاویی و پاڵپشتی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢، ٤١ پۆند لە قۆناغی دروستکردن و تەواوبووندان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم، بەوەش ژمارەی پۆندەکان دەگاتە ١٥٥ پۆند، بە گشتیش توانای گلدانەوەی ٢٦ ملیۆن و ٩٠٥ ھەزار و ٩٥٨ مەتر سێجا ئاویان ھەیە. 

راشیگەیاند، ھەزاران جووتیار لەو پۆندانە سودمەند دەبن بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، دەیان پۆندی دیکەش دیزاینی بۆ کراوە و لە نەخشەسازیدایە، لەکاتێکدا تێچووی خەرجییەکانی دروستکردنی پۆندەکان ٥٥٪ کەمکراوەتەوە. 

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٩، حکومەتی ھەرێم توانای دروستکردنی ١١٨ پۆندی ھەبووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، دوو رۆژە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بە بەشداری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ھەردوو ناوچەی ھۆل و تەل حمێس لە نۆ میحوەرەوە بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەشدا، ٥٢ تیرۆریست دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دانیان بە چەندین تاواندا ناوە.

ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەندێک لە تیرۆریستەکان پیلانێکیان ئاشکراکردووە کە بەنیازبوون لە رێوڕەسم و ئاھەنگەکانی تایبەت بە سەری ساڵی نوێ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن. 

ھاوکات ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە راشیگەیاندووە، لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا ھەموو ئەو ناوچانەی ئۆپراسیۆنەکەیان تێدا ئەنجامدراوە، ئارامیان بۆ گەڕاوەتەوە کە پێشتر دانیشتووانەکانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە فشاری زۆریان دەکرایە سەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنێکی چەند خولەکیدا، سزای زیندانی چوار ساڵ و نۆ مانگی بەسەر سێ ھاووڵاتی شاری مھاباد سەپاند، بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان. 

ھەروەھا، سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەر ھاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مھاباد سەپاند کە لەئێستادا لە زینداندایە، لەکاتێکدا ئەو چوار ھاووڵاتییە لە سەرەتاییترین مافەکانیان وەک گەیشتن بە پارێزەر بێبەشکراون.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی یەكێتی لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغداد لەگەڵ سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە و ‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكانیان تاوتوێكرد و پرسی بودجەی عێراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. هەردوولاش هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند، ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەو كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانیان لە بەغداد چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەو كێشەیە بكەن و كۆتایی بەو دۆخە بهێنن، كە ئەوەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەن.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...515516517518519...955