پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەفتەی رابردوو باندێکی شەش کەسی بە تۆمەتی دزینی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستگیرکراون، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی رگەیاند، ئاگاداری ئەو دزیە نەبوون و ھیچ کەسێکیش لەو باندە فەرمانبەری وەزارەت نین.

وتیشی، دوای بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکە زانیارییان پێگەیشتووە کە باندێک مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی دزیوە دەستگیرکراون.

ھاوکات عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سبەینێ لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیاندا بابەتی دزینی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.