ژەھراویبوونی خوێندکاران لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
شۆرش
١٨ی نیسانی ٢٠٢٣
رۆژی دووشەممە خوێندکارانی خوێندنگاکانی فەجر، عیسمەت، ستایش، شاھد و ھونەرستانی شەرەف لە بۆکان ژەھراویبوون و ژمارەیەک خوێندکار رەوانەی نەخۆشخانە کران، تائێستاش بەشێکیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان و لە نەخۆشخانە ماوەنەتەوە.
ھاوکات لەگەڵ ئەو رووداوانە، ھەلیکۆپتەری سەربازی بەسەر ئاسمانی بۆکان سوڕاوەتەوە و ھێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گشتییەکان جێگیرکراون.
لە شارەکانی سنە و سەقز و ورمێ و کرماشان و روانسەر و کەرەج و تەبرێز و چەند شارێکی تریش، بەشێوەیەکی سیستماتیک ژمارەیەک خوێندکار ژەھراویبوون و باری تەندروستیان تێکچوو.
دیاردەی ژەھراویبوونی خوێندکارانی کچ زیاتر لە پێنج مانگ لەمەوبەر لە شاری قومەوە سەریھەڵدا و دواتر زۆربەی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە، ھەرچەندە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە چەندینجار دانیان بەوەداناوە کە رووداوەکان بە ئەنقەستن، بەڵام تائێستا ھۆکار و سەرچاوەی رووداوەکان ئاشکرانەکراوە.