وەزارەتی ناوخۆ چەند گۆڕانکارییەک لە پۆستەکانی ھەولێر دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٣
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندی و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم وەرگرتنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پرسی ئەو فەرمانبەرانە تاوتوێ کرا کە خانەنشین بوون و هێشتا موچەیان وەرنەگرتووە؛ ئەنجومەن وەزارەتە پێوەندیدارەکانی راسپارد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغداد، کێشەکانیان بە شێوەیەکی خێرا و یاسایی چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی لە رۆژی شایستەبوونیانەوە موچەکانیان بۆ دابین بکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بابەتەکانی پەیوەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم و ئاستەنگەکانی بەبازاڕکردنی تاوتوێ کران.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان پێکبهێنرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ساخکردنەوەی گەنمەکە، هاوکات داوای لە حکومەتی فیدڕاڵ کرد کە پلانی وەرگرتنی گەنم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە رەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی هەرێم جێبەجێ بکات.
سەبارەت بە مافی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی مافی ئەو ئەندامانە کردەوە کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە و بڕیاری دا لیژنەیەکی تایبەت لە دیوان، سکرتاریەتی ئەنجومەن و وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی بۆ رێکخستنی رێکارەکان پێکبهێنرێت.
لە کۆتاییدا، ئەنجومەنی وەزیران باسی لە خەرجییەکانی بودجەی حاکیمە وەک (پسووڵەی خۆراک، دەرمان و پشتیوانی وزە) کرد و پێداگیری لەسەر مافی یاسایی و دەستوری هاووڵاتیانی هەرێم کردەوە بۆ وەرگرتنی بەشە شایستەی خۆیان.
میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زاری سەرۆکی شارەوانی تارانەوە بڵاویانکردەوە، رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی "رێبەری کۆچکردوی شۆڕش" لە عیراقیش بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکی شارەوانی تاران، رێککەوتی هەشتی تەمموزی داهاتوو وەک وادەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە لە عیراق دیاریکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوو رۆژ لەمەوبەر، راوێژکاری باڵیۆزی ئێران لە بەغداد پێشبینی هاتنی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی عیراقی کرد لە رێگەی دەروازەی مێهرانەوە بۆ پشکداربون لەم رێوڕەسمەدا، و جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە بوارەکانی گواستنەوە و دابینکردنی سوتەمەنیدا کردەوە.
ئاژانسی هەواڵی "مێهر"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، محەمەد عەبیری، راوێژکاری باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە شاری مێهران رایگەیاندووە: بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی گەلی عیراق، لەوانەش نوێنەرانی حکومەت، عەشایەر، حیزبەکان و جەماوەری خەڵک، خوازیارن بەشداری لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی رێبەری شۆڕش، سەید عەلی خامنەییدا بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: پێشبینی دەکرێت لەو رێژەیە، نزیکەی 500 بۆ 600 هەزار زایەر لە رێگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە بچنە ناو خاکی ئێران و دواتر بەرەو شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد بەڕێبکەون.
پشووی هاوینەی پەرلەمانی توركیا دواخرا و ماوەی كاركردنی تاكاتێكی نادیار درێژكرایەوە.
پەرلەمانی توركیا بریاریدا پشووی ساڵانەی دوابخات و ماوەی كاركردنی درێژبكاتەوە، بەپێی بڕیارەكە، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە كارەكانی و ناچێتە ئەو پشووەی كە بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە دەستپێبكات، بریارەكەش لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەماندا پەسەندكرا.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت كە لایەنی كوردی داوای دەكرد پێش پشوی هاوینەی پەرلەمان، راپۆرتی كۆمیسیۆنی پڕۆسەی ئاشتی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە وچوارچێوەیەكی یاسایی بۆ پرۆسەكە دابڕێژرێت.