کوردستانکوردستان

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، رەخنەی توند لە بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەگرێت لە ئاست  دۆسیەی ئەنفال و جینۆسایدی کوردستان، جەختدەکاتەوە لەسەر ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک لەوانەش، بایەخدان بەو شوێنانەی ناونراون مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال و بکرێن بەمۆنۆمێنت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت، ھەروەھا ئەرکە یاساییەکان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژمارکردنی گومانکردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشکردنی تاوانبارانی ئەنفال.

داواش دەکات، ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی  ئەنفال بکرێت بە دۆسیەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بەتایبەتی ئەو ١٧١ ئێسک و پروسکەی کە ھێشتا لە خانەی پزیشکی بەغدادە.

یەکێتی نوسەرانی جینۆساید بە پێویستی دەزانێت میکانیزمی یادکردنەوەی قوربانیەکان بگۆڕێت بە پرۆژەو کارو خزمەتکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، "سبەى بەیانى ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا وە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە. "

رێژەی بارانى 12 سەعاتی ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم جۆرە بووە:
سلێمانى 1.9 ملم
 دهۆک 15.5 ملم
زاخۆ 13.4 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامەرنێ 14.8ملم
بارزان 18.4 ملم
بازیان 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 5.8 ملم
هەڵشۆ 4.2 ملم
کانى ماسى 12.4 ملم
مانگیش 16.0 ملم
سۆران 4.2 ملم

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەغداد پەلەی نییە لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، ھۆکارەکەشی ئەوەیە بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمەوە، نرخی نەوت لە جیھاندا نزیکەی ١٠ دۆلار بەرزبووەتەوە و بەھۆیەش عێراق لەو نەوتەی دەیفرۆشێت رۆژانە ٣٤ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی زیانمەندە لەمکاتەدا ھەرێمی کوردستانە، بۆیە دەبێت حکومەت پەلەبکات لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای پاریس، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بکرێت، چونکە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، تا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەغداد پارە بۆ ھەرێم نانێرێت، بۆیە پێدەچێت گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دروستببێت.

لەبارەی گواستنەوەی نەوتی ھەرێمیش، عەلی حەمەساڵح ئەوەی خستەڕوو، ٦٠%ـی پشکی بۆری نەوتی ھەرێم لەلایەن کۆمپانیای روسنەفت و ٤٠%ـی دیکەشی لەلایەن کۆمپانیای کارەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، بەوھۆیەش ئەو دوو کۆمپانیایە تەنھا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٨٣٠ ملیۆن دۆلاریان لەبەرامبەر کرێی گواستنەوەی نەوت وەرگرتووە و تورکیاش ٤٣٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، واتە ١٥%ـی کۆی داھات بۆ گواستنەوەی نەوت بووە، بۆیەش بەغداد نایەوێت بچێتەژێرباری ئەو خەرجییە زۆرەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەرمین مەعروف، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە و ڕەنگە رۆژانی شەممە یاخود یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکات. پاشان لەناو کۆبوونەوەکە تێبینی پەرلەمانتاران وەردەگیرێت و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەکان و وەزارەتەکان لەبارەیەوە دەکرێت. 

نەرمین مەعروف، ئەوەشی خستەڕوو، کە پێیوایە تا ٢٠ رۆژی تر ئەو رێکارانە کۆتاییان بێت و دواتر خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت. 

رۆژی پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ کرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەن ئاگاداری شۆفێریکردنیان بن لە شەقامی سەرەکی سلێمانی _ تاسڵووجە، بەھۆی کۆبوونەوەی باراناو بەشێکی شەقامەکە ئاستەنگی ھاتووچۆی بۆ درووستبووە و باشترە شەقامەکە بەکارنەھێنرێت تا نزمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە،  لەحاڵەتی پێویستیدا بە ووریاییەوە شۆفێری بکرێت و خێرایی کەم بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئاوەکە لەو شەقامە بەرزە، بەتایبەت لە ئاستی ھێزەکانی ۷٠ بەرەو تاسڵووجە ئاستەنگەکان زیاترن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، ئەم ھەڵمەتە جگە لە چاندنی سەدان درەخت و نەمام لە بلواری دوو دەروازەکەدا، رۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت و ڕووبەرێکی فراوان سەوزایی لەدەروازەکە بۆ حەوانەی ھاووڵاتیان دروست دەکەن.

بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان راشیگەیاند، جگە لە سەوزکردنی دەروازەی شار، پلانێکیان ھەیە کە تەواوی باخچەکانی ناو شاریش ببوژێننەوە و لەماوەی ساڵێکدا ڕووبەری سەوزایی لەکفریدا بۆ دوو ھێندە زیاد بکەن.

لەھەڵمەتی سەوزکردنی دەروازەی کفریدا، نزیکەی ١٠٠ درەختی گونجاو لەگەڵ ئاووھەوای ناوچەکەدا چێنران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا بەھۆی نەبوونی نەختینەی بانکییەوە کارەکانی ئەو پرۆژەیە راگیرابوون. بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەربووە و کارەکەش تەواو ئەکرێت.

قیرتاوکردنی رێگای دەروازەی کفری - کارێز بەشێکە لە پرۆژەی دووسایدی کفری- کەلار کە ماوەی زیاتر لەساڵێکە تەواوبووە. قیرتاوکردنی ئەم دەروازەیە کە دوو کیلۆمەترە کێشەی نەختینەی ھەبوو ھەتا لەم رۆژانەدا دەست بەکارەکانی کرایەوە و بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا تەواو بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 2023/3/31) (1.381) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لە شاری سلێمانی و 693 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا 466 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە و 31 نەشتەرگەری دڵ و 378 قەستەرە و 192 باڵۆن و 4 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 252 پشكنینی سیتی سكان و 303 ئیكۆ و 310 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 113 چارەسەری سروشتی كراوە و 127 تیشك گیراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم، حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک پاڵپشتییەک بۆ ھاووڵاتیان تا بتوانن قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بدەنەوە، لە دوو ساڵی رابردوودا و تەنیا لە حەوت مانگی کارکردن بە بڕیارەکانی لێخۆشبوون، نزیکەی ٣١٩ ھەزار ھاوبەش سودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی کرێی ئاو، کە پێنججار ئەو بڕیارە دەرکراوە، کۆی ئەو پارەیەش کە حکومەت لەو ھاوبەشانە خۆشبووە، نزیکەی حەوت ملیار دینار بووە. 

رۆژی دووشەممەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر رەزامەندی حکومەتی ھەرێم، ماوەی مانگێکی دیکەی بۆ بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی ١٥%ی کرێی ئاو راگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەوە پێنجەمینجارە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ھاوبەشانی ئاو درێژ دەکرێتەوە و لە ئێستاشەوە تا رۆژی ١٠ی٥ی ئەمساڵ کار بە بڕیارەکە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی ٧.١٨ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی، شارۆچکەی دولکادیرئۆڵوی سەر بە پارێزگای مەڕەشی ھەژاندووە.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیاش رایگەیاندووە، بومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٤.٢ پلە بە پێوەری ریختەر سنورە ئاوییەکانی باشوری رۆژھەڵاتی دوورگەی کیریتی لە دەریای ناوەڕاست ھەژاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧.٢٣ کیلۆمەتر لەژێر ئاستی دەریا روویداوە و چەقی بومەلەرزەکەش ٢٤٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی داتچای سەربە پارێزگای موغلا دووربووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەک ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرێمی کوردستان چەندین ساڵە میوانداریی سەدان ھەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و پەنابەرانی وڵاتانی دەوروبەر دەکات و حکومەتی ھەرێم بە سینگفراوانییەوە، ھەوڵی یارمەتیدان و بەھاناوەچوونی ئاوارەکانی داوە و ئەزموونێکی سەرکەوتووی لە میوانداریی ئاوارەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە خستووەتەڕوو، ھەمیشەش لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانەی ئاوارە و پەنابەرانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستەش، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغداد، باشترین نەخشەڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان و خەڵکی ناوچەکە.

راشیگەیاندووە، جێگەی داخە وەزیری کۆچ و کۆچبەران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبری ئاماژەدان بە ھۆکارە سەرەکییەکانی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی شنگال، کەوتووەتە موزایەدەکردن و بڵاوکردنەوەی قسەی بێ بنەما لەبابەتی ئاوارەکان و بەکارھێنانیان بۆ مەرامی سیاسی.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوەشکردووەتەوە، ھۆکاری سەرەکیی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بە پلەی یەکەم، بوونی کۆمەڵێک ھێزی نایاساییە لە شنگال و جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنامەی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵە لەمەڕ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بەبڕیاری وەزیری دارایی و بەھاوکاری بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، بانکی مەڵکەندی پێنج نوسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کردووەتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە بەچەند قۆناغێک کارتی ئەلکترۆنی مووچە بۆ سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دروستبکرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە ئێستادا حەوت ھەزار خانەنشینی شارستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئیدارە سەربەخۆکان، پاڵپش بە راپۆرتی کەشناسی، ھەرکاتێک پێویستی کرد پشووی ناوەندەکانی خوێندن رابگەیەنن.

ھەروەھا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە ھەردوو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا پشوی رەسمی ڕابگەیەنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، ھۆشداری داوە لەبارەی شەپۆڵێکی بارانبارینی بەلێزمە و ھەورە بروسکە و ئەگەری دروستبووی لافاو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێگەی (ئارگەس میدیا) کە بارەگای سەرەکی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، تورکیا رێگە بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان نادات تا ئەو کاتەی وەڵامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستدەکەوێت کە تایبەت بێت بە بریارەکەی دادگای پاریس.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرچەندە لە چواری نیساندا رێککەوتنی نێوان ھەرێم و عێراق بۆ ھەناردەی نەوتی خاوی ھەرێم کراوە، بەڵام تورکیا رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی رێگە بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم بدات دەبێت کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ عێراقدا بکەن و چەند خاڵێک گرەنتی بکەن.

ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەھۆی بردنەوەی دۆسیەکەی پاریسەوە لە ٢٥ی ئازارەوە راگیراوە، بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوتیش لە ھەرێم بەھۆی نەبوونی توانای ئەمبارکردنی نەوتەوە کارەکانیان راگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز رایگەیاند، بەپێی پیشبینییەکانی کەشناسی، بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە ھەندێک شوێن زیاتر لە ١٠٠ مام باران دەبارێت، لە ئێستاشدا بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە ٥٠٪ بەتاڵە و توانای ھەڵگرتنی ئاوی زۆر ھەیە.

وتیشی قائیمقامیەتی دەربەندیخانیان ئاگادار کردوەتەوە، ئەو کەسانەی خوارووی بەنداوەکە کە کەپر و کارگە و ئیشوکاریان ھەیە، بۆ ماوەی دوو رۆژ دوور بکەونەوە لە قەرەغی ئاوەکە، بۆ دورکەوتنەوە لە مەترسی لەئەگەری بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان باسی لەوەشکرد، ئامادەکاری خۆیان دەکەن بۆ ھەر رووداوێک، بەنداوەکەش توانای گلدانەوەی نزیکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیاندراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران بە بۆنەی ٣٢ھەمین ساڵیادی تۆمارکردنی داستانی گەورەی کۆڕێ....

داستانی کۆڕێ ،، وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەی دوای راپەڕینی ئازادی و رزگاری گەلەکەمان بوو

شەھید و بریندارەکانی یەکێتیی لە داستانی گەورەی کۆڕێ ، بەڵگەی سەلمێنراوی خاوەنداریەتی بە خوێن نوسراوی نەبەردیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان
فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

ئەمڕۆ سی و دوو ساڵ تێدەپەڕێت بە سەر داستانە مێژووییەکەی کۆڕێ، کە لە (١١/ ٤/ ١٩٩١) لە شەڕێکی دەستەویەخەی بێ وێنەدا  ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرەتایترین چەک، بە بەرنامەو پلانی تۆکمەی عەسکەری،بە سەرکردایەتی ھەڤاڵ(کۆسرەت رسول علی)و بە لێپرسراویەتی راستەوخۆی شەھیدی سەرکردە(حەسەن کوێستانی)روو بە رووی سوپاو ھێزە بێ شومارو دڕندەکەی رژێمی بەعسی رووخاو بوونەوەو لە بەرزاییەکانی دەربەندی کۆڕێ، شکستیان بە پێشڕەوییەکانی سوپای دیکتاتۆری بەعس ھێناو  داستانێکی مەزنیان تۆمارکرد.

ھێزی پێشمەرگە لە دوو ھێڵی جیادا روو بە رووی دوژمن بوونەوە، ھێڵی یەکەم لە رۆژھەڵاتی دەربەندی کۆڕێ و زنجیرە چیاکانی (شاخی سپی و شاخی زێوکە) بوون کە شەھید حەسەن کوێستانی راستەوخۆ لە ھێڵی روو بە رووبوونەوە سەرپەرشتی دەکرد، ھێڵی دووەمیش لە رۆژئاوای دەربەندی کۆڕێ و چیای( کانی گردە چاڵ) بوو، فەرماندەو پێشمەرگە ئازا و دلێر و بەورەکانی( ی.ن.ک ) لە ھەردوو قۆڵەکەدا چۆکیان بە دووژمن داداو ھێرشەکانی سوپای رژێمی رەفتار فاشستی بەعسی دیکتاتۆرییان تێکشکاند.

ئەو سەرکەوتنە گەورەو کەم وێنەیە بە خوێنی گەش و ئاڵی ( ١١ ) پێشمەرگە و برینداربوونی( ٣٧ ) رۆڵەی قارەمانی کوردستان تۆمارکرا، کە لە نێویاندا ( ٩ ) لەو شەھیدانە پێشمەرگە ھەرە ئازایەکانی یەکێتیی بوون،ئەو رۆژە ھێز و بازووی پۆڵایین و بیرو باوەڕی بەرزی نیشتمانیی و نەتەوەیی پێشمەرگەکانی یەکێتیی، بوون بە سمبولی خۆڕاگری و فریادڕەسی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان،کە قوربانیدان و رزگارییان ئاوێتەی سەرکەوتن و بەھاری ئازادی راپەڕینی میللەتەکەمان کردو ئومێدو ھیوایان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی ستەمدیدەی نیشتمانپەروەری ئاوارەبووی کۆڕەوە ملیۆنییەکەی کوردستان گێڕایەوە، کە وەک ھەمیشە یەکێتیی بە ئیڕادەو پشت ئەستوور بە جەماوەرو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، مەحاڵی کردۆتە واقیع و ئیرادەی گەلی سەرخستووە.
داستانی کۆڕێ ،، وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەی دوای راپەڕینی ئازادی و رزگاری گەلەکەمان بوو،کە ئەو رۆژە شێرە کوڕانی یەکێتیی نەخشەڕێی کاروانی خەباتی شاخ و سەروەرییەکانی شۆڕشی نوێیان کردە ھەوێنی پاراستنی خاکی پیرۆزی نیشتمان و بەدیھێنانی ئامانجە دێرینەکانی گەلەکەمان کە بریتی بوون، لە دانانی بەردی بناغەی حوکمڕانی دیموکراسی و ئازادی و ھێنانەکایەو دامەزراندنی پارلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری.

گەلی تێکۆشەری کوردستان
جوامێرو مێرخاس و قارەمانان و بەشداربووانی داستانی کۆڕێ
سەرکردەو فەرماندەو پێشمەرگە خۆڕاگر و گیانفیداکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ئەوەی ئێستا بۆتە جێی تێڕامان و ھەڵوەستەی ئێمە و ئێوەی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری رێگای ئازادی و سەرفرازی کوردستان، ھەوڵی دزینی مێژووی داستانی کۆڕێ و سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە لێرەو لەوێ گوێ بیستی دەبین، بە تۆماری ساختەو بە ھونەری بەرزی میدیای پارەدارکراوی لایەنێک کە بە حوکمی تاکڕەوی و پاوانخوازی خۆی سەپاندوە بەسەر خەڵکی کوردستاندا، دەیانەوێت رای گشتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی پێ چەواشە بکەن، بۆیە ھەوای دەست بەسەرداگرتن و شێواندنی مێژووی شانازییەکانی کاروانی پڕ لە خەباتی ئەوکاتی نەبەردی و داستانەکانی یەکێتیی و شۆڕشی نوێ رێگا پێدراو و قبوڵکراو نییە ھیچ ھێزو لایەنێک بیدزێ و بیکاتە دەسکەوتی خۆی ، زۆر روون و ئاشکرایە، ئەو پارتە لە راپەڕین و داستانی کۆڕێ شەھید و برینداری نەبووە، رۆڵ و کاریگەرییان لەو شەڕو داستانەدا نەبووەو بۆیە ناتوانن لە رێگای پارەی دزراوی (گەل) و میدیا و تەکنەلۆژیای چەواشەکاریی و بە بێ بوونی بەڵگە و دیکۆمێنتی راستەقینەی سەلمێنراو بە ھەواو ھەوەسی چەند کەسێکی دۆڕاو، مێژووی خاوەندارێتی داستان و نەبەردیی کۆڕێ و سەروەرییەکانی یەکێتیی، بە ناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن، گێڕانەوەی بیرەوەری و یاداشتی مێژوویی داستانەکەی کۆڕێ بە قەڵەمی شەھیدی سەرکردە (حەسەن کوێستانی)و جەستەی لە خوێن شەڵاڵ بووی  شەھیدو بریندارەکانی یەکێتیی لە داستانی گەورەی کۆڕێ، کە لە گۆڤاری سەرھەڵدانی ئەوێ رۆژێ و وتارو چاوپێکەوتنەکانیان بڵاوکراوەتەوە سەلمێنەری خاوەندارێتی بە خوێن نووسراوی نەبەردی و قوربانیدان و گیان بەختکردنە، کە لە تۆماری مێژووە پڕ لە شانازی و سەربەرزەکەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

لە یادو بیرەوەری ( ٣٢ ) ساڵەی داستانی کۆڕێی بەرگری و خۆڕاگریدا، ھەزاران سڵاوی وەفاداری و دروودر دەنێرین بۆ رۆح و گیانی  شەھیدە سەربەرزەکانی رێگای رزگاری گەل و نیشتمان،، سڵاو لە فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و بەشداربووانی داستانی کۆڕێ. 

ھەر بەرز و شەکاوەبێ ئاڵا سەوزە بە خوێن نەخشێنراوەکەی شەھیدان

مەڵـبـەنــدی ٦ی ســــۆران
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
١١ ی نیسانی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...519520521522523...997