لە کەرکوک لەسەر ٣٠ ھەزار دینار شەڕ دروستبوو و ٥ کەس بریندار بوون
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٣
بەوتەی پۆلیس، لەئەنجامدا پێنج کەس بەناوەکانی (خالید خەڵەف محەمەد، تەمەن ٥٠ ساڵ) و (مەرعی خەڵەف محەمەد، تەمەن ٣١ ساڵ) و (رەعد ئیبراھیم خەڵەف، تەمەن ٢٧ ساڵ) و (عەبدل مەرعی خەڵەف، تەمەن ١٤ ساڵ) و (وەلید خالید خەڵەف، تەمەن ٢٣ ساڵ) برینداربوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ وتی، شەڕەکە لەسەر ٣٠ ھەزار دینار لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیل دروستبووە.
ئێستا ھەردوو لایەنی شەڕکەر لەلایەن پۆلیسی ناحیەی پردێوە دەستبەسەرکراون.



