فراکسیۆنی یەکێتی داوادەکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بکرێت
ئایار
١٦ی نیسانی ٢٠٢٣
کوردۆ عومەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فشارەکانیان دەستپێکردووە، بۆئەوەی بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، زیادبکرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بکرێت.
دوای ئەوەی رۆژی ١٣ی مانگی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەند کرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، رۆژی چواری ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاساکە کرد.



