بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، وەفدەکەی حکومەت پێکھاتووە لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەھیدان، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و لە ھەولێر سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن.
وەفدەکەی حکومەت و قوباد تاڵەبانی لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھۆکارەکانی بەشدارینەکردنی تیمی یەکێتی لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

لەکۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری ناردنی وەفدێک درا بۆ لای قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی داواکردن لە تیمی یەکێتی بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

لەکۆتایی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمی یەکێتی لە حکومەت بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە.