کوردستانکوردستان

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی ھەرێم لە ڕۆژی ٨ی مارسدا...

لە یادی ٨ی مارسدا، کە ڕۆژی جیھانی ژنانە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ژنانی جیھان و ژنانی کوردستان بە تایبەت دەکەم، ھیوای سەرکەوتنیان لە سەرجەم کایەکانی ژیان بۆ دەخوازم.

بە شکۆوە ئەو یادە دەکەینەوە و ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی ژنان دەگرین، چونکە پێگە و ناوبانگی ژن لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا، نیشاندەری ئەو ئاوێنە ڕاستەقینەیە کە شێوەی ژیان و بیرکردنەوە و ئاستی ھۆشیاری تێدا ڕەنگ دەداتەوە، لە مێژووی ناوچەکەماندا ھەمیشە ڕۆڵ و پێگەی ژنانی کورد دیاربووە و ئازایەتیی و بیرکردنەوەکانیان کردۆتە ھەوێنی بەرەوپێشچوونی کارەکانیان، ھەروەھا ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەیان لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە.

پێویستە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کەوا مافی مرۆڤی تێدا پارێزراوە، ھەوڵی بنبڕکردنی کلتووری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بدرێت، لەپێناو چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبووردەیی ناو خێزان و کۆمەڵگەدا، چونکە ژنان ھەمیشە بوونەتە قوربانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کە لە ناوچەکەدا بە درێژایی مێژوو ڕوویانداوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و بارودۆخی ژیانیاندا دروستبووە، وەک ئاسەواری جەنگ، قەیرانی سیاسیی و ئابووری...ھتد.

شکۆدار بێت ھەشتی مارس، ڕۆژی جیھانی ژنان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٨ی مارسی ٢٠٢٤
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ئاماری مانگێکی سەرجەم توندوتیژییەکانی لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لەماوەی نێوان ٢٣/١ی تا ٢٢/٢ی ئەمساڵ کە دەکاتە یەک مانگ ، لە پارێزگای ھەولێر ٢٦٨ حاڵەت و لە پارێزگای دھۆک ٢٨٧ حاڵەت و لە پارێزگای سلێمانی ٢٣٦ حاڵەتی سەرجەم جۆرەکانی توندوتیژی تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەماوەی ئەو مانگەدا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان زۆرترین توندوتیژی لە پارێزگای دھۆک تۆمارکراوە و لە پارێزگای ھەڵەبجەش ھیچ حاڵەتێکی توندوتیژی رووی نەداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال محەمەد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، وەکو ھەرێم ئامادەن ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە و چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی فیدراڵن بۆ دەستپێکردنەوەی.

راشیگەیاند، ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم لەسەر تێچووی دەرھێنانی نەوت گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا رۆژی ٦ی ئەم مانگە، نزیکەی ٢٥١ ملیۆن نەوتی سپی حکومەتی ھەرێم بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەشکراوە، لە ھەولێر نزیکەی ٩٦ ملیۆن لیتر و لە  سلێمانی و ھەڵەبجە نزیکەی ١٠٢ ملیۆن لیتر و لە دھۆک نزیکەی ٥٣ ملیۆن لیتر دابەشکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار خێزان لە نەوتەکەی حکومەتی ھەرێم سوودمەندبوون، کە دەکاتە رێژەی زیاتر لە ٩٧٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی ھەرێم.
سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا عێراق زیاتر لە ٤١ ملیۆن لیتر نەوتی بۆ ھەرێم ناردووە و دابەشکراوە و لەو بڕە نەوتەش زیاتر لە ٣٠٦ ھەزار خێزان سوودمەندبوون.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی چوارشممە لیستی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد کرا، بەدرێژایی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی تێدا کراوە و سبەینێش بەردەوامی دەبێت.

وتیشی، ئەگەر لیستەکە کێشەی تێدا نەبێت، سبەینێ یان رۆژی شەممە راستەوخۆ دوای تەواوکردنی وردبینی لیستەکە، ٦١٨ ملیارەکە لە بەغدادەوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچە بۆ مووچەی مانگی شوبات بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێک وەزارەتی دارایی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە رۆژی جیھانی ژناندا...

لە بیرەوەری ھەشتی مارسدا، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و تەواوی عێراق و جیھان دەکەین، ئەم یادە دەکەینە دەرفەتی دووپاتکردنەوەی  پشتیوانی ھەمیشەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان،  لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانی و نەھێشتنی جیاکاری و فراوانکردنی بەشداری  ژنانی کوردەواری   لە ناوەندەکانی بریار و داڕشتنی سیاسەتدا.

لەم یادەدا سڵاو دەنێرین یۆ رۆحی ئەو ژنە تەوارانەی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و وەک یەکی کۆمەڵایەتیدا گیانیان بەخشی، رێز و ئەمەکیش بۆ ژنانی خەباتکاری ئەمرۆ لە رێی بەدیھێنانی ماف و یەکسانیخوازیدا، بەتایبەتیش ھەڤاڵان لە ژنانی تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری یاسایی و ھونەری و دارایی کۆمیسیۆنیش لە لیژنەکەدا ئەندامن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەرکی لیژنەکە جێبەجێکردنی ھەموو ئەو رێکار و بڕیار و راسپاردانە دەبێت کە ئەنجومەنی کۆمیسیاران تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەری دەکات.

پەیوەست بە حزبەکانیش، جومانە غەلای وتی، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ ھەموو حزبێک لەماوەیەکی دیاریکراودا دەبێت کۆنگرە ببەستێت و سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێرێت، بۆیە ھەموو ئەو حزبانەی خۆیان تۆمارکردووە دەبێت لەو ماوە یاساییەدا کۆنگرەیان ئەنجام دابێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٧ی ئاداری ١٩٩١ خەڵکی سلێمانی بەپشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە دژی دامودەزگاکانی رژێمی بەعس راپەڕین، ئەوەش دوای ئەوەی راپەڕین دوو رۆژ پێشتر لە رانیەوە دەستیپێکردبوو.

لەو رۆژەدا خەڵک و ھێزەکانی پێشمەرگە دوای شەڕو روبەڕوبونەوەی سەخت لە چەند ناوچەیەکی شارەکە کە دیارترینیان ئەمنە سورەکە بوو، کۆتاییان بە ھێزە ئەمنییەکانی بەعس لە شارەکە ھێنا.

ڕاپەڕین دەنگ و ئیرادەی گەلی کوردستان بوو بۆ رەتکردنەوەی ستەم و خۆسەپاندن بەسەر خواست و چارەنوسیدا، راپەڕین ٥ی ئادار لەرانیە دەستیپێکرد و رۆژی ٢١ی ئاداری ١٩٩١ کە دەکاتە رۆژی نەورۆز کۆتاییپێھات و ھەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان لەژێر دەستی رژێمی بەعس رزگارکران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ھاووڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافەحە)ی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا کە بە وتەی خۆی لە چەند شەوێکی جیا جیا بڕی یەک ملیۆن دینار لە دووکانەکەی دزراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای  کۆکردنەوەی زانیاری وورد و بە سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە سەرجەمیان تەمەنیان خوار ھەژدە ساڵە، ھاوکات دانیان بەوەشدا ناوە کە دزیان لە مزگەوت و چەند شوێنی تر کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری راگرتنیانی داوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، دوای سەردانەکەی وەزیری بازرگانی عێراق بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی، لە رێگەی چەند خاڵێکەوە کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانیان خستوەتە بەردەست وەزیری بازرگانی و داوایانکردوە کێشەی ئەو کۆمپانیایانەی ھەرێم لە بەغداد تۆمارن و رووبەڕووی غەرامە و قەرز بونەتەوە، لێخۆشبونیان بۆ بکرێت.

وتیشی، ئەو خاڵانەی داوای چارەسەرکردنیان کردووە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاریان لەسەر دەکرێت، لە ئێستاشدا ئەو کۆمپانیایانەی لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن و لەبەغداد خۆیان تۆمارکردووە و قەرزدارن یان غەرامەیان لەسەرە لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت. 

ھاوکات داوادەکات، ئەو کۆمپانیایانەی غەرامەیان بەسەردا سەپێنراوە بە زووترین کات سەردانیان بکەن، بە مەبەستی لێخۆشبوون پێش  ٢٦ی نیسانی داھاتووە، چونکە ئەو وادەیە دوا کاتی لێخۆشبوونە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە، رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات، ھەروەھا پێشنیازیشیان کردووە، گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ھەڵبگیرێت و رێگری بکرێت لە ھەناردەکردنی ئاژەڵی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور بەشێکی پەیوەستە بە بەرزبونەوەی نرخەکەی لە جیھاندا و بەشێکیشی پەیوەستە بەوەی ئێران ھەناردەکردنی ئاژەڵی لە رێگەی سنورەکانییەوە بۆ دەرەوە قەدەغە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی کەرکوک بگەنە رێککەوتن.

وتیشی، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ دەکەن، بەڵام رێککەوتن بەسەر پێکھاتەکانی ئەو شارەدا ناسەپێنێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ بەناوی رەیان نەزیر لە نزیک پڕۆژەی ئاوی گوندی باجوان لەسەر رێگەی کەرکوک_دووبز، پێی خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو پڕۆژەکەوە و خنکاوە.

راشیگەیاند، دوای زیاتر لە سەعاتێک تیمەکانی مەلەوانی توانیان تەرمەکەی دەربھێننەوە و رەوانەی پزیشکی داد بکەن بە مەبەستی توێکاری. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا ھات لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی فیرقەکە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، شێخ جەعفەر، دەستخۆشی و ستایشی بەڕێوەچوونی کاروبارو ئەرکەکانی فیرقەی دووی کرد بەوەی کە ئەم فیرقەیە ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی پێشمەرگەی کوردستانە.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ئاماژەی بە گرنگی بوونی سوپای پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ پاراستنی خاک و گەل و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و زامنکردنی ئایندەی ئەم گەلە بە خۆسازدان و ئامادە باشی بەردەوام و پەیڕەوکردنی دیسپلینی سەربازی و شێوازی پێشکەوتووی زانستە سەربازییەکان لە ھەموو قۆناغەکانی بەجێھێنانی ئەرکەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق فەرمانی دەرکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەردانکردنی قەزای شنگال و لێکۆڵینەوە لە رەوشی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکان لەو قەزایە. 

ئەو فەرمانەی وەزیری پەروەردەی عێراق دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ قەزای شنگال، کە بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی  شنگال و دەشتی نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی تەرخانکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە رۆما لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، یەکێک لە دیارترین ئاستەنگییەکانی بەردەمیان لەمکاتدا بریتییە لە داننەنان بە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەڕووی سیاسییەوە، ئاستەنگییەکی دیکەش بریتییە لە ڤیتۆی تورکیا لەسەر بەشداری نوێنەرانیان لە ھەموو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی سوریا.

دەشڵێن، بێبەشکردنیان لە کۆبوونەوەکان پێشێلکارییە، چونکە ئەوان نوێنەرایەتی بەشێکی فراوانی گەلانی سوریا دەکەن، جەختیشدەکەنەوە ھەر کۆبوونەوەیەک ھەموو لایەنەکانی سوریا بەشداری تێدانەکەن، ئەنجامی نابێت و سەرکەوتووش نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...306307308309310...928