سەرۆکی یەکێتی بۆ کۆچیدوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ كاك بەهرۆز ئەوكاتەی پارێزگاری سلێمانی بوو خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی شارەكە و خەڵكە خۆشەویستەكەی كرد.
دەقی پرسەنامەکە:
کۆچیدوایی کاک بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیكردین
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
كاك بەهرۆز قەشانی هەڤاڵێكی دڵسۆز و ئەندازیارێكی لێهاتوو بوو، ئەوكاتەی پارێزگاری سلێمانی بوو خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی شارەكە و خەڵكە خۆشەویستەكەی كرد.
لە خوای گەورە داواكارین هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.