هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی قەرەباڵخی زۆرەوە، بڕیارنداوە لە رۆژانی هەینیدا بۆ ماوەی حەوت سەعات هاتوچۆ ئوتومبێل لە سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە بكەن.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی ڕۆژانی هەینی  ژمارەیەكی زۆر  هاووڵاتی و گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بە تایبەتی بازاری شێخەڵا و پاركی نافورەی بەردەم قەڵا دەكەن، پیادەڕۆ و ئۆتۆمبێل تێكەڵ بەیەك دەبن لە شەقامدا، كە ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆكاری خنكانی شەقامەكە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەكی ناشیرن بە شەقامەكانی ناو بازاڕ دەدات.

راشیگەیاند، لەبەرئەو هۆكارە بڕیاردرا هاتووچۆكردن لەسەنتەری شاری هەولێر تەنها بە پیادە بێت لە كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ تا هەشتی ئێوارە و لەدوای ئەوكاتەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.