بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چەند كەسایەتییەكی تری سیاسی عیراق كۆببێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەردانێك گەیشتە بەغداد و بڕیارە لە سەردانەكەیدا چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چەندین كەسایەتی تری سیاسی بكەوێت.
بەپێی زانیارییەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیش گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر چارەسەكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و رەوشی سیاسی عیراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد.


