بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە و لە دیدارێکدا پرسی موچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەتایبەت ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پرسی موچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافەکانی هەموولایەک کردەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سووریا هەڵسەنگێندرا و داواکرا هەموولایەنەکان بە ستراتیژێکی نیشتمانیی هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بکەن و نەهێڵن گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر عیراق و ژیانی خەڵکەکەی دروستبکات.