توركیا لە رۆژئاوای کوردستان دوو ئۆتۆمبێلی كردە ئامانج و سێ كەس گیانیان لەدەستدا
هادی
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وێنەی دوو ئۆتۆمبێلەکە؛ سەرچاوە ANHA
لە تەل بەراکی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە دوو ئۆتۆمبێل کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.
توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، لە باشوری شاری تەل بەراك سەر بە كانتۆنی جزیرە دوو ئۆتۆمبێلیان كردە ئامانج و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هەوڵیشیانداوە بچنە ناو گوندێكی عەین عیسا و گوندێكی گرێ سپی، لە ئەنجامدا شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی رەقا وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە و هەوڵەكانیان لەناوبردووە.
لەلایەكی تریشەوە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان هێرشیان كردوەتە سەر پردی قەرەقۆزاق و ناوچەی شێخلەنگەر لە سنوری كۆبانێ و ناوچەكانیان بە چڕی تۆپباران كردووە، بەڵام تائێستا زیانەكانی ئەو تۆپبارانە ئاشكرانەكراوە.