بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكووری كوردستان، سوپای توركیا دەستی بە گواستنەوەی تانك و زرێپۆش و هێزی زیاتر بۆ سەر سنووری رۆژئاوای كوردستان كردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، سوپای توركیا لە سەعات ١٠:٠٠ـی شەوی هەینی دەستیكردووە بە گواستنەوەی تانك و زرێپۆش لە باكووری كوردستانەوە بەرەو گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ.

ئاژانسەكە روونیكردووەتەوە، تەنها لە سنووری گوندی ئۆخان لە ناوچەی پیرسوس لە باكووری كوردستان كە هاوسنوورە لەگەڵ كۆبانێ، زیاتر لە شەش تانكی جیگیركردووە و ژمارەیەك بارهەڵگری سەربازیش رەوانەی ئەو سنوورانە كراون.

پێشتر مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەستپێشخەرییەكی بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی لە چەك داماڵراو بۆ كۆبانێ راگەیاند بە ئامانجی نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا بۆ ئەو مەبەستەش، داوای نێوەندگیریی و چاودێریی ئەمریكا كرد.