کوردستانکوردستان

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کە ئیمزای پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی لەسەرە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیاندا، بڕیاردراوە ئەو کەسانەی کە لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵدا ناویان لە یەدەگەدایە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی ٢٠٢٥ ناویان دەمێنێتەوە و ھەمان مافیان دەبێت، بەڵام جگە لەوانەی کە پێشووتر سەفەری حەجیان ئەنجامداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی وت، وەزارەتی ناوخۆ وەك دوایین وەزارەت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و بەوەش ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی كۆتاییهات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا چاوەڕێن ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ئیمزا لەسەر لیستەكە بكات و دواتریش رەوانەی بەغداد دەكرێت بەمەبەستی ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

پێشتر وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، هۆكاری درەنگ ناردنی لیستی مووچە بۆ ئاستەنگی هونەری و داواكارییە نوێیەكانی بەغداد دەگەڕێتەوە و بە زووترین كات رەوانەی بەغدادی دەكەن.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مانگی شوبات داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێك بوو وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچە بوو.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دونیا میاتۆڤیچ کۆمیساری مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپا لە یاداشتێکدا سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و میدیا دەڵێت، ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لە تورکیا لە ژینگەیەکی زۆر دوژمنکارانەدا بە فشاری سیستماتیک و رێکاری یاسایی تایبەتمەند کاردەکەن.

تورکیا یەکێکە لە ٤٦ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا کە دامەزراوەیەکی سەرەکییە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤە لە کیشوەری ئەوروپا.

بەوتەی میاتۆڤیچ، دابەزینی ئاستی ئازادی رادەربڕین گەیشتووەتە ئاستێکی بەربڵاو، لەگەڵ چەندین پێشێلکاری ئاشکرای ئازادییە سەرەتاییەکان،  ئەمەش وایکردووە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و پارێزەران سانسۆری خۆیان دەکەن.

دەشڵێت، ئەو بەربەستانەی لە بەردەم ئازادی رادەربڕینن لە تورکیا بریتین لە سەرکوتکردنی دڕندانەی پۆلیس، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و ڕێوشوێنی تاوانکاری دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە، بە تایبەت قەدەغەکردنی خۆپیشاندانی ژنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە گەشتی ھەواڵەکانی ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەدا، لە کۆی سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر لە ھەرێمی کوردستان، تائێستا دوو ملیۆن و ٧٨٤ ھەزار و ٣٠٣ دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، تاوەکو رۆژی ١٠ی ئەم مانگەش مۆڵەتدراوەتەوە ھاوڵاتییان کارتی بایۆمەتریان نوێبکەنەوە یاخود دەربھێنن بۆ ئەوەی بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٨ رۆژ مۆڵەتی بانگەشە دەدەرێتە حزب و لایەنە سیاسییەکان و تائێستا ھیچ ھاوپەیمانییەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالد یەعقوبی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایش، لە میانی بەشداریکردنی دیداری رافیدەین وتی، بوونی بنکە و ھێزی سەربازی تورکیا لە عێراق بەشێکە لە داگیرکاری.

ئەوەشی خستەڕوو، وەکو حکومەتی فیدراڵ، تەنھا رێوشوێنی دیپلۆماسی دەگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییە ئەمنییەکانی دەستێوەردانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان.

ھاوکات، ھەر لە کۆڕبەندەکەدا، عەلی دێنیس کوتلوک، جەنەڕاڵی ھێزی دەریایی تورکیا وەڵامی ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە و وتی، تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات و ھیچ خواستێکی نییە بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق یان خاکی ھەرێمی کوردستانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور و ھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو، لەو چوارچێوەیەدا داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە کە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات.

ئاشکرایکرد: پێشنیاریان کردووە گومرگ  لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ھەڵبگیرێت و رێگری بکرێت لە ھەناردەکردنی ئاژەڵی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم ئەوەشی خستە ڕوو، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، ئاسانکاریی تەواویان بۆ ھاوردەکاران کردووە، ئەوەش لە رێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و ماوەی ھاوردەکردن بەپێی مەرجە تەندروستییەکان و لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا ئەنجامەکەی دەبینن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە کۆمپانیای مێتا لەکارکەوتن، کۆمپانیاکە رایگەیاند، دووچاری کێشەی تەکنیکی بوونەتەوە و لە ھەوڵدان بەزوویی چارەسەری بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکارەکەی بکات.

بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بۆ ماوەی نزیکەی سەعاتێک نەیانتوانی بچنە ناو ئەکاونتەکانیانەوە، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی ئەو کۆمپانیایەدا بەو بەربڵاوییە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەشێوەیەکی سەرتاسەری لەکاربکەوێت.
دوابەدوای لەکارکەوتنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە، پشکی کۆمپانیای مێتا لە بۆرسەی جیھانیدا بە ڕێژەی ٢٪ دابەزی، دوای نزیکەی سەعاتێکیش کێشەکە چارەسەر کراو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەوتنەوە کار.

دوێنێ کۆمپانیای ئاتەش جی سی گلۆباڵ کۆمیونیکەیشن کە بارەگاکەی لە ھۆنگ کۆنگە بڵاویکردەوە، سێ کێبڵ لە دەریایی سوور کە ئینتەرنێت و پەیوەندی تەلەفۆنی جیھانی دەگوازنەوە، پچڕاون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکارەکەی بکەن یان لایەنی بەرپرس لەو کارە دەستنیشان بکەن، لەکاتێکدا پێشتر حوسیەکان ھەڕەشەی پچڕاندیان کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد قایە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان ھەولێر و ئامەدی تاوتوێکرد و باسلەوەکرا، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گەشتە ئاسمانییە دەستپێدەکاتەوە.

پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان سوودی زۆری بۆ ھاوڵاتییان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا دەبێت.

لای خۆیەوە، ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، لە پلانیاندایە لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەکانی ئامەد-ھەولێر دەستپێبکەنەوە.

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر ئامەد لە ئازاری ٢٠٢٠ ەوە و بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق راگیراون و تا ئێستا دەستی پێنەکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا ٦٠ خوێندنگە کارەبایان بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ خوێندنگەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوشکرد، وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە، لە سەر بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٢ خوێندنگەی دیکەش دابینکردنی کارەبایان بکرێتە وزەی خۆر، دەشڵێت، لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لە ئەمساڵدا ٣٥ خوێندنگەی دیکەش کارەبایان دەکرێتە وزەی خۆر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس لە بەرنامەی تایەکی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم لەسەر دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران و وردەکارییە تەکنیکیەکان رێکبکەون.

وتیشی، ئێستا داتا و زانیاری فەرمانبەران لە وەزارەتی دارایی ھەیە و پێشتر بایۆمەتری فەرمانبەران کراوە، ئەوەش کارئاسانی زیاتر دەکات بۆ دروستکردنی ھەژماری بانکی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تونجەر باکرھان، ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەمپارتی) لە دێرسیم قسەی بۆ لایەنگرانی پارتەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەدرێژایی ١٠٠ ساڵی رابردوو دەسەڵات لە تورکیادا کاری بۆ نکوڵکردن لە بوون و مافەکانی کورد و عەلەویی و پێکھاتەکانی دیکە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتەکەی جەخت لە پاراستنی ناوی مێژوویی شار و شارۆچکەکان دەکاتەوە و ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی رابردوو، ئەگەر کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکی شارەوانی سەرکەوتوو بن، لە پاڵ ناوی تونجەلی ناوی پارێزگای دێرسیمیش دەنوسن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کارنامەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.

ئەوەشی خستەڕو، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریشدا بۆ ھەر پارێزگایەکی ھەرێم لیژنەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێکبھێنێت و ئەوان چاودێری چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارنامەی ھەڵبژاردنەکە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانیکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای پێشکەشکردنی داواکارییان بۆ تۆمارکردن ھاوپەیمانێتی حزب و لایەنە سیاسییەکانیان کردووەتەوە، ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 وتیشی، ھەر ئەمڕۆش دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە، کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن و وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئامانج عەزیز: ئەمڕۆ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ناوی کاندیدی سەربەخۆ کرایەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی....

ھاونیشتمانییانی خۆشەویست
جەماوەری خۆشەویستی رانیە و دەڤەری راپەڕین
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی راپەڕینە مێژووییەکەی گەلی کورد و جوامێری و ئازایەتیی ئێوە دەکەینەوە، یادی ھەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە گڕیان لە شەوەزەنگ بەردا و مژدەی داھاتوویەکی رووناکتریان بە کوردستان بەخشی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت ئێوە چ مێژوویەکی پڕ لە شانازی و درەوشاوەتان تۆمارکردووە و چەند رۆڵەی قارەمانتان بەم خاکە بەخشیوە، لە یادمانە چەند ئازارتان چەشت و لە چ دەربەدەرییەکدا ژیان، بۆ ئەمەش یەکێتی ھەمیشە قەرزاری ئێوە و خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدەکانمانە.

دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەھیدەکانمانی لەپێناو رژا، وەکخۆی نەھاتنەدی. خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوە و ئێمەش ھیوامان بۆ خواستبوو. بەڵام وەکچۆن لەماوەی رابردوودا بەڵێنمان پێدان ئەم رێڕەوە نادروستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغداد دەپارێزین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو ھێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.

لەماوەی رابردوودا بە پشتیوانیی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ھەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای ھەموولایەک روونە، بێگومان ھەر کارێکیش کە کردوومانە و دەیکەین لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دەبێت و ھەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.
دروود بۆ رۆحی شەھیدان و سەربەرزیی بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان

شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆسرەت رەسول عەلی ساڵیادی راپەڕین پیرۆز دەکات

(٣٣)ھەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، رێکخستنە نھێنییەکانی ناوشار، شانە چەکدارەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادە ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەکان بێت.

٣٣ ساڵ لەمەوبەر، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەھاوکاری رێکخستنەکانی ناو شارو شانە چەکدارەکان و بە بەشداری راستەوخۆی جەماوەری راپەڕیو توانی بەرەنگاری دڕندەترین رژێم بێتەوە و لە کوردستان وەدەری بنێت و خاکی پیرۆزی کوردستان لە خانەقین تا زاخۆ رزگار بکات.

ئەمڕۆ کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوەو کوردستان بە دۆخێکی یەکجار ھەستیارو مەترسیدار تێپەڕ دەبێت، پێویستمانە بە ھەمان رۆحیەتی رۆژانی راپەڕین دەست لەناو دەست بەتەبایی و یەکڕیزی لەپێناو یەکگرتوویی و کوردو ئامانجە وەدینەھاتووەکانمان خەبات بکەین و داکۆکی لە گەلی خۆمان بکەین، ئاواتەخوازم ھێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلا بنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان، ئەوەی ھەمانە  بەری رەنج و قوربانیدانی ھەزاران شەھیدو تێکۆشەرە، پاراستنی واجبێکی پیرۆزە.

دووبارە ساڵیادی راپەڕین لە ھەموو گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم و سەری رێزو نەوازش بۆ شەھیدان دادەنوێنین.

کۆسرەت رەسول عەلی
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ تێپەڕبوونی ٣٣ ساڵ بەسەر راپەڕیندا ئاماژەی بەوەکردووە، گەلی کوردستان بۆ ئازادی و سەرفرازی، بە یەکڕیزی و تەبایی سەرکەوت، ئێستاش ھەر بە یەکڕیزی دەتوانێت بەرامبەر ھەڕەشەکانی سەر فیدراڵی و ماف و دەستکەوتەکانی بوەستێتەوە و داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی مسۆگەربکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنیا بەکاری ھاوبەش و یەکھەڵوێستی و پێکەوەیی دەتوانن ئامانجە ڕاپەڕین لە ژیان و ئازادی، دیموکراسی، کۆمەڵگەیەکی ئارام و پێشکەوتوو بەدیبھێنن.

سەرۆکی ھەرێم دەشڵێت، مێژوو سەلماندوویەتی کە ناکۆکی و دووبەرەکی، ئەزموونی زۆر تاڵن و زیانی زۆریان لە پێگە و دەرفەت و دەستکەوتەکان داوە. بۆیە سەرکەوتنی ڕاپەڕین دەبێ ھەمیشە بۆ ھەمووان وانە و نەخشەڕێگەی کاربێت و پێویستدەکات پێکەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و سەختییەکان و لەپێناو داھاتوویەکی باشتردا کار بکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...307308309310311...928