مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ لەماوەی ئەوپێنج ساڵەی خزمەتكردنی ئەودا سلێمانی سەقامگیریی ئارامی و ئاوەدانیەكی زۆری بەخۆیەوە بینی كە وەك نمونەی خزمەتگوزار و تێكۆشەر لە بیرەوەری خەڵكی سلێمانیدا تۆماركراوە.

دەقی پرسەنامەکە: 

"بەرێزان كەسوكارو خانەوادەی  تێكۆشەری یەکێتی و گەلەکەمان ئەندازیار كاك بەهرۆز حەمەساڵەح فەقێ رەشید قەشانی
بەداخێكی  زۆرەوە هەواڵی كۆچی  دوایی  ئەندازیار و تێكۆشەر كاك بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووی سلێمانیمان پێگەیشت ، بۆ ئەم خەمە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاراستەی  خانەوادە بەرێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

كاك بەهرۆز وەك ئەندازیارێكی شارەزا لەپاش راپەرینی ساڵی  1991 وەك ئەندامێكی چالاكی دەزگای دارایی  و دواتر وەك ئەندامی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی رۆڵێكی بەرچاوی لە ئاوەدانی و بوژانەوەدا هەبو، لە ساڵانی  2010 تاكو 2015 بوە پارێزگاری  سلێمانی  و لەماوەی ئەوپێنج ساڵەی خزمەتكردنی ئەودا سلێمانی  سەقامگیریی ئارامی و ئاوەدانیەكی زۆری بەخۆیەوە بینی كە وەك نمونەی خزمەتگوزار و تێكۆشەر لە بیرەوەری خەڵكی .سلێمانیدا تۆمار كراوە

جارێكی تر وێرای هاوخەمیمان داواكارین لە یەزدانی مەزن  ئارامی بەكەسوكارو خانەوادە سەربەرزەكەیان ببەخشێت رۆحی پاكی كاك بەهرۆزی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین شاد بكات".

انا لله وانا الیە راجعون