کوردستان

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە گواستییەوە، دانووستانەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەو بۆریانەوەی کە بە تورکیادا تێدپەڕن ھێشتا بەردەوامە.
وتیشی، بەمزووانە کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت لەگەڵ تورکیا و ئەو کات ڕوون دەبێتەوە کە ئاخۆ تورکیا چەندە جدییە لە نواندنی نەرمیدا.

بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەوان لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت بەندە بەوەی تا چەندێک ئەنجامی ئەرێنی لە بارەی ئەو کێشانەوە بەدەستدەھێنن. لەگەڵ ئەوەی کە ئایا تورکیا دەیەوێت دەستبەرداری داواکارییەکانی ببێت و ھیچ مەرجێکی پێشوەختی نەبێت. 

بەپێی ئاژانسەکە، رەنگە سەرۆکی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا سەردانی بەغداد بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەو بارەیەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە شەش مانگ  لە راگیرانی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، رۆژی دووشەممە بۆ یەکەمجار تورکیا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و ئاڵپئەرسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، کار بۆ ئەوەدەکەن لەم ھەفتەیەدا ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

‎ئەم کۆبوونەوەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بکەین کە بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە، 
‎ ھەروەھا پیرۆزبایی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانییشیان دەکەین.

‎ھیوادارین بەردەوامبن لەسەر کاری نیشتمانی بە ھەمان رۆحیەت و رێبازی خاوەنی ئەم یادە (سەرۆک مام جەلال) کە بناغەکەی داڕشتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە بەردەوامی بایکۆتی دەوامی مامۆستایان رایگەیاند، مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە، ھەموو لایەکیش رەوشی دارایی ئێستای کوردستان و ھۆکارەکانی دروستبوونی ئەو رەوشە دەزانن.

دەشڵێت، زیاتر لە دوو ھەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، لە ھەندێک ناوچە دەوام نەکراوە، داواش لە مامۆستایان دەکات ھەرچی زووترە دەستبە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی ھەبووە و ھیچ بوارێکیش نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت.

وەزارەتەکە ھەروەھا ھەموو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە، بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و ھەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.  

ھیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و ھەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و ھەروەھا ھەماھەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/١٠/٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بازیانی وتەبێژی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دوای دوو ساڵ لە ناکۆکی لەگەڵ باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز نەگەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە ئەمڕۆ حزبێکی نوێیان راگەیاند.

وتیشی، حزبەکەیان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێم و عێراق دەکات، باوەڕیشیانوایە ئەوان خاوەنی راستەقینەی بزوتنەوەی ئیسلامین.

ھاوکات ئەمڕۆش بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندن ئەنجام دەدات و سەرلەنوێ رابەر و ئەنجومەنی شوورا ھەڵدەبژێرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد مەلا عەبدوڵا گوڵپی وتەبێژی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیار و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

رۆژی ٣٠ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، بڕیاربوو کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەبچێت و پۆستی رابەر لە نێوان ھەردوو باڵەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە، کۆنگرەکە دواخرا و کێشە لە نێوان باڵی عیرفان عەبدولعەزیز و باڵی کامیل حاجی عەلی دروستبوو، لەسەر ئەندامانی کۆنگرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، تاکو کۆتایی ئەمساڵ بەغداد مانگانە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە لەم مانگەدا بەغداد بۆ ھەرێمی بنێرێت، بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، بەڵام حکومەتی ھەرێم سەرپشکە لەوەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی پێدابەشبکات.

ئەو ئەندامەی لیژنە دارایی جەختیشیکردەوە، وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران، لە ھەوڵدان تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو دەستەبەربکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لەپێناو بەدەستھێنانی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران، فراکسیۆنی یەکێتی دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ راستەوخۆ ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم وەک ھەموو شارەکانی تری عێراق.

ئاشکراشیکرد، ئەم ھەنگاوەیان بەھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ھاوڵاتیانی خۆیان و لەپێناو کۆتاییھاتن بەم دڵەڕاوکێییە، کە زیاتر لە نۆ ساڵە ھاوڵاتیانی ھەرێم تێیدا دەژین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند رایگەیاند، سەردانەکەی شاندی ھەرێم بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی لیژنەی دارایی و یەکلایکردنەوەی پرسی موچەی فەرمانبەرانە، تادواتر لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

لەبارەی ٧٠٠ ملیار دینارەکەوە، د.نەرمین مەعروف باسی لەوەکرد، بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ عێراق پارەکە بۆ ھەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەوان دەیانەوێت شایستەی دارایی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو مسۆگەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرە یەکێتی  کرد و ھیوای خواست، ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بێت بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی یەکڕیزیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان و ھەمووان  ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن.

‏‎لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یەکێتی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە کردنەوەی کۆنگرەی یەکێتی  دەربڕی و جەختیکردەوە، یەکێتی پابەندە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و ھەنگاوەکانی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک دەبێت و یەکڕیزیی کوردیش لەپێشینەی کارەکانی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی نەوت لە ئەبوزەبی ئاماژەی بەوەکرد، کار بۆئەوە دەکەن لەم ھەفتەیەدا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیاوە دەستپێبکەنەوە و لە ئەمڕۆش بەدواوە ئەو بۆریە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.

وتیشی، ھەموو ئەو زیانانەی بەھۆی بومەلەرزە و لافاوەوە بەر بۆری گواستنەوەی نەوت کەوتبوون چارەسەرکراون و ھەموو پشکنینەکانیش بۆ سەلامەتی بۆری گواستنەوەی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا تەواوبووە.

دوای بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی عێراق، لە ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە و چەند جارێکیش کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان عێراق و تورکیا کراوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان:

بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
بابەت : پیرۆزبایی 


سڵاوێکی گەرم..  

بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵبژاردنی جەنابتان بە سەرۆکی یەکێتی، بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکی ھەستیار بەڕێوەچوو، بەرپرسیارێتی قۆناخەکە پێویستی بە پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان و بەدیھێنانی داخوازییەکانی خەڵک، بۆیە ئومێدەوارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە ھاندەر و یارمەتیدەر بێ بۆ تەبایی و پتەوکردنی یەکڕیزیی کوردستانی . 

لەگەڵ ڕێزدا..

بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...262263264265266...810