لە گەرمیان گەنجێکی 18 ساڵان بە چەقۆ کوژرا
محەمەد رزگار
٧ی ئازاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار گەنجێکی 18 ساڵان بەچەقۆ کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی 21 ساڵە و لەئێستادا دەستگیرکراوە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە.
پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، پۆلیس چوەتە شوێنی رووداوەکەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و لەگەڵ تۆمەتبار لەسەر هۆکاری روداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.