کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
محەمەد رزگار
٨ی ئازاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا ، رێژەى دابارین لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى هەرێم .
ئاماژەی بەوەشکردووە، خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند لەنێوان (10-20) کم/س دەبێت ، هاوکات پلەکانی گەرما / بە نزیکەی ( 2 – 4 ) پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی باران لە هەندێ كات و شوێن ، لە كاتەكانی ئێوارەدا هەندێ جار باران بارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
