توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی بەنداوی تشرین
٧ی ئازاری ٢٠٢٥
توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی بەنداوی تشرین، هاووڵاتییانیش نزیكەی دوو مانگە پشتێنی مرۆییان بۆ پاراستنی بەنداوەكە دروستكردووە.
سوپای توركیا دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومانكرد، بەیانی ئەمڕۆ بەشێكی دانیشتوانی شارەكانی قامیشلۆ و دێرك و تربەسپی و عامودا و تل حەمیس لە كانتۆنی جزیرە، رۆیشتنە بەنداوی تشرین بۆ بەشداریكردن لە پاراستنی بەنداوەكەدا.
ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ 59 رۆژە بەشێكی زۆری دانیشتوانی هەرێمەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ پشتیوانیكردن لە هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" و پاراستنی بەنداوەكە لە هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان، روویان لە بەنداوی تشرین كردوە، لەو ماوەیەشدا بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 25 هاووڵاتی شەهید بوون و 221 هاووڵاتی تریش برینداربوون.