وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوەی فشار لەسەر کارەبای نیشتیمانی دەکەن لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتری هەولێر. دەشڵێت: ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا هەیە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەڵدەستن بە بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتری پارێزگای  هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی فۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.

هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا هەیە لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەدا.