لە ماوەی هەفتەیەكدا سوپای توركیا 14 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە. 

تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی راگەیەنراوێكی سەبارەت بە هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بلاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی حەوت رۆژی ڕابردوودا لە دوای بانگەوازەكەی پەكەكە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی، سوپای توركیا 14 هێرش و بۆردومانی بۆسەر هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، نۆ هێرش لە سنوری پارێزگای دهۆك و سێ‌ هێرش لە سنوری سلێمانی و دوو هێرش لە سنوری هەولێر بووە، هەر لەو چواچرێوەیەشدا 6 هێرشی تۆپباران و پێنج هێرشی فرۆكەی جەنگی و سێ‌ هێرشیش لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە ئەنجامدراوە، گەریلاكانی "پەكەكە"ش دوو جار وەڵامی هێرشەكانی توركیایان داوەتەوە.