کوردستان

دەقی پەیامەکە... 

پێخۆشحاڵ بووین بە سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان وھەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەک سەرۆکی یەکێتی ھیوادارین ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان ببێتە مایەی ڕێکخستنەوەی زیاتری ناو ماڵی کورد و گەشەکردنی زیاتری کوردستان و باشترکردنی ژیانی خەڵک.

ھەروەھا باشکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی و بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ خزمەت بە وڵات و گەلەکەمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکەی مەحمود چەلەبی... 

بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ھەڵبژاردنی بەرێزتان وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کورستان، پیرۆزباییتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم،
ھیوادارم ھەروەک چۆن یەکێتی لە سەردەمی خودالێی خۆشبێت مام جەلالدا یەکێک بوو لە حزبە بەھێزەکانی کوردستان و عێراق ھیوادارین لە سەردەمی جەنابیشتاندا یەکێتیەکی بەھێزتر و سەرکەوتوتر ببینین.

کۆنگرەکەتان لە کاتێکدا کە ھەرێمی کوردستان لە بەردەم چەندین قەیرانی سیاسی، ئابووری ، دارایی، بێمتمانەیی لە نێوان حزبە سیاسیەکاندایە، ئەم دۆخە نەخوازراوە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و ئاساییی کردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ قەیرانەکان و باشترکردنی دۆخی ژیان و بژێوی ھاوڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی و رانیە و چەمچەماڵ گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، راگەیەنراوەکەی دوێنێی وەزارەتی پەروەردە چارەسەری تێدا نییە و ئەوان تا نەکرێن بە مامۆستای ھەمیشەیی و مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئابیان بۆ خەرجنەکرێت، ناگەڕێنەوە بۆ ھۆڵەکانی خوێندن.

باس لەوەشدەکەن، لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبن و ئەگەر ئەم بێ وەڵامییەی حکومەتی ھەرێم بەردەوامبێت، لە خۆپیشاندانەکانی داھاتوو خێمە ھەڵدەدەن و مانگرتن رادەگەیەنن.

دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی ئاگادارکردووەتەوە کە بە زووترین کات دەوام لە قوتابخانەکان دەستپێبکەنەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی ھەبووە و ھیچ بوارێکیش نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سوپای عێراق ب ەبەردەوامی رێگری لە جوتیارانی پێنج گوندی کوردنشینی سەرگەڕان دەکات کە کاری کشتوکاڵی لە زەوییەکانیاندا ئەنجام بدەن.
وتیشی، ھەر کەسێک کاری کشتوکاڵی ئەنجام بدات لەلایەن ھێزەکانی سوپای عێراقەوە دەستگیردەکرێت.

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھێزەی سوپای عێراق سەر بەفیرقەی ھەشتن و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکدان، چەند رۆژێک لەمەوبەریش ھەمان ھێز جوتیارێکی کوردیان لە گوندی پەڵکانە بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستگیرکردبوو، دوای ئەوەی لەلایەن عەرەبە ھاوردەکانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە میترۆی شەھۆدا لە تاران ھێرشیانکردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئارمیتە گەڕاوەند"، بە بیانووی ئەوەی پابەندی باڵاپۆشی نەبووە و بەشێوەیەکی دڕندانە لێیانداوە.  

ئەو کچە خەڵکی کرماشانە و دانیشتووی تارانە و لەئێستادا لە ھۆش خۆی چووە و لە نەخۆشخانەی فەجر لە کۆمادایە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاندووە، ھێزێکی ئەمنی زۆر لەو نەخۆشخانەیە جێگیرکراون و رێگە بە سەردانی کەسوکارەکەشی نادەن، ھەروەھا ئەو رۆژنامەنووسەی کە بۆ راپۆرت سەردانی نەخۆشخانەکەی کردبوو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای سەعاتێک ئازادکرا.  

لە بەرامبەردا میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران ھۆکاری لەھۆشچوونی ئەو کچە بۆ نزمی پەستانی خوێنی دەگەڕێننەوە و ھەموو ھەواڵێک سەبارەت بە بەرکەوتنی زەبر و لێدانی رەتدەکەنەوە، بەڵام چالاکوانان و رۆژنامەنووسان ھۆشداریدەدەن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ساڵی رابردوودا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی وانەبێژانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای ١٧ رۆژ لە لە بایکۆت و خۆپیشاندان لەسنوری ١٣ پەروەردەی ھەرێم، چاوەڕێبوون حکومەتی ھەرێم وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە بۆ دامەزراندنی ھەمیشەیی، بەڵام لەبری ئەوە وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت لەرێگەی پەروەردەکانەوە فشاربکات بۆ کۆتاییھێنان بە بایکۆت.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوان تائێستا شایستە داراییەکانیان بۆ مانگی تەمموز وەرنەگرتووە کە بڕەکەی لەنێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ھەزار دینارە، بۆیە سوپاس و پێزانینەکانی وەزارەتی پەروەردە گیرفانی بەتاڵی وانەبێژانی گەرمناکاتەوە و ئەوان پێداگرن لەسەر بایکۆت تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

ھاوکات ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییش دەڵێن، بایکۆت بڕیارێکی خۆڕسکانەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە، تەنیا ڕێگەی شکاندنی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ٨و٩ یە بەیەکەوە .

رۆژی سێشەممە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی ئاگادارکردووەتەوە کە بە زووترین کات دەوام لە قوتابخانەکان دەستپێبکاتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی ھەبووە و ھیچ بوارێکیش نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات لە پەیامەکەدا ئاماژەیان بەوەشداوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی گرنگی ھەبێت لە چارەسەرکردنی دۆخی ناھەمواری گەلی کورد، بە تایبەتی لەئێستادا کە بە چەندین شێوە ھێرش دەکرێتە سەر کورد بە مەبەستی سڕینەوەی شوناسی کورد.

دەقی پەیامەکە...

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، داواکاری بەشێک لە فراکسیۆنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بەغداد راستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بنێرێت، بەتەواوی دەستورییە و ھیچ رێگریەکی یاسایی و دەستوری نیە لەو بارەیەوە.

وتیشی، داڕشتنی سیاسەتی دارایی عێراق کە پرسی مووچەش دەگرێتەوە، بەپێی ماددەی ١١٠ی سێیەمی دەستور لە دەسەڵاتە تایبەتەکانی فیدراڵییە، چونکە ھەرێم ھیچ یاسایەکی تایبەتی بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ھەرێم نییە، بەڵکو راستەوخۆ یاساکانی عێراق جێبەجێ دەکات.

بەوتەی د. یوسف محەمەد، پێشێلکردنی یاسا فیدڕاڵییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمەوە لە پێنەدانی موچەی تەواوی موچەخۆران و خانەنشینان و وەستاندنی نایاسایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، ئەو داواکارییە بەھێزتر دەکات کە راستەوخۆ موچە لە لایەن حکوموتی فیدڕاڵەوە بدرێت بە موچەخۆرانی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەوار نیوز بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پردی بەیروتی گەڕەکی گوێران لە حەسەکە تەقیوەتەوە و رووداوەکەش قوربانی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ژمارەی قوربانییەکان دیارنییە، بەڵام بریندارانی رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی.

بەپێی ئاژانسەکە، ھێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە، بەڵام تاکو ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە دیارنییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە گواستییەوە، دانووستانەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەو بۆریانەوەی کە بە تورکیادا تێدپەڕن ھێشتا بەردەوامە.
وتیشی، بەمزووانە کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت لەگەڵ تورکیا و ئەو کات ڕوون دەبێتەوە کە ئاخۆ تورکیا چەندە جدییە لە نواندنی نەرمیدا.

بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەوان لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت بەندە بەوەی تا چەندێک ئەنجامی ئەرێنی لە بارەی ئەو کێشانەوە بەدەستدەھێنن. لەگەڵ ئەوەی کە ئایا تورکیا دەیەوێت دەستبەرداری داواکارییەکانی ببێت و ھیچ مەرجێکی پێشوەختی نەبێت. 

بەپێی ئاژانسەکە، رەنگە سەرۆکی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا سەردانی بەغداد بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەو بارەیەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە شەش مانگ  لە راگیرانی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، رۆژی دووشەممە بۆ یەکەمجار تورکیا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و ئاڵپئەرسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، کار بۆ ئەوەدەکەن لەم ھەفتەیەدا ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

‎ئەم کۆبوونەوەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی بکەین کە بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە، 
‎ ھەروەھا پیرۆزبایی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانییشیان دەکەین.

‎ھیوادارین بەردەوامبن لەسەر کاری نیشتمانی بە ھەمان رۆحیەت و رێبازی خاوەنی ئەم یادە (سەرۆک مام جەلال) کە بناغەکەی داڕشتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...261262263264265...810