دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەن کەبابچی
گیانلەدەستدانی کاکە (رۆژ حەسەن) لە رووداوێکی نەخوازراودا لە دڵەوە نیگەرانیکردین، وێڕای دەربڕینی پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان، خانەوادە بەڕێزەکەتان دڵنیا دەکەمەوە ھیچ تاوانێک بەبێ سزا تێناپەڕێت و تاوانبار رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارم شیفای کاکە دیلان بدات و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دوای کۆتاییھاتنی کارەکانی سێیەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەنزیکەوە چاوی بەنێردراوانی کەناڵە جیاجیاکانی راگەیاندن کەوت کەماوەی سێ رۆژە ھەواڵ و چالاکیەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەگوازنەوە و رایگەیاند، ھاتووم سوپاستان بکەم و دەستخۆشیتان لێبکەم .
سەرۆک بافڵ لەبارەی بەرێوەچونی کۆنگرەکەش ووتی کۆنگرە زۆر زۆر بەباشی بەرێوەدەچێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، ئێوەی نێردراوان و پەیامنێرانی کەناڵەکانی راگەیاندن زۆر ماندوبوون ئەو چەند رۆژە، برادەرانی پرۆتۆکۆڵمان راسپاردووە ئاگایان لەئێوەیە و سوپاستان دەکەم.
فەرمانگەی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی شەممە کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا دەدات، یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە پڕۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەیە.
کەریم شوکر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، ئەگەر دەنگ بە پڕۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە نەدرێت ھەڵوێستیان دەبێت و رێگە نادەن کۆبوونەوەکە بکرێت.
رۆژی ١٣ی ئازاری ئەمساڵ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، ئەنجومەنی نوێنەرانیش سێجار پڕۆژە یاساکەی خستە کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەڵام بەھۆی ناڕەزایەتیی چەند لایەنێکی عێراقی، بابەتەکە نەخرایە دەنگدانەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کارەکانی سێیەمی رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتاییان پێھات و ئەندامی کۆنگرە ١٢ ماددەیان لە پەیڕەوی ناوخۆی حزب پەسەند کرد، ھەروەھا سبەینێ کارەکانی کۆنگرە بۆ پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکانی تری پەیڕەوی ناوخۆ و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی بەردەوام دەبێت.
ھەر لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ئەوەی کە ماوە پەسەندکردنی پەیڕەوە، کە بەھۆی ھەندێک گۆڕانکارییەوە گفتوگۆی زۆری دەوێت، لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتییش وتی، لە پەیڕەودا دیاریدەکرێت بە لیستی داخراو بێت یان ئازادانە ھەر کەسێک خۆی کاندید بکات.
رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەلاری ھونەری شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە رۆژی یەکەمدا بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی ھەڵبژێردرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە کچ و دایکن و خەڵکی قەڵادزەن، تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
ھەر لەو رووداوەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێرەکەیە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ـە.
بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوی دووەم لە رێگای مێرگەپان، لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و تا ئێستا دەرکەوتوە نۆ کەس بریندارن.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیەک دەکات و دەیانخاتە دەنگدانەوە، لەوانەش دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە.
لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بە مەبەستی دەنگدان لە سەری.
لەگەڵ ئەوەی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە چەندین بەربەسی لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بۆ دروست کرا، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێداگریی دەکەن لەسەر رەوایەتی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە و تایبەتمەندی پارێزگاکە کە لەسەر ئاستی عێراق سیمبۆلی قوربانیدان و شەھیدی دەستی دیکاتۆریەتی بەعسە.
بەگوێرەی کارنامەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەو سێ ڕاپۆڕتەی لیژنەکانی تایبەتمەندی کۆنگرەکە دەکرێت کە ھێشتا مشتومڕی ئەندامانی کۆنگرەی لەسەرە، لە نێویاندا راپۆڕتی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ.
تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی رایگەیاند، لە رۆژی دووەمی پێنجەمین کۆنگرەدا، لیژنەکانی شەھیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردوو، ئەمڕۆ لە سێیەمین رۆژدا گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت.
وتیشی ھەر لەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵدەبژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو دەکرێن کەلەرۆژانی رابردوو تەواونەکراون.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی ھەولێر...
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی
سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە لە بارەی ئەو پۆلیسەی لە ڕێورەسمی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پێشەوای مرۆڤایەتی و فەخری کائینات حەزرەتی محەمەدولمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت) لە سەر قەڵای ھەولێر بە شێوەیەکی ناشایستە مامەڵە لەگەڵ گەنجێک دەکات و پەلاماری دەدات، بەپێویستی دەزانیین بۆ ھەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە، لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتییانی شاری ھەولێری پایتەخت بە چالاکی و شێوازی جیاواز لەو ڕۆژە پیرۆزەدا خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕی لە نێو سەنتەری شار، لە ھەمانکاتدا کۆمەڵێک گەنج لە سەر قەڵاتی ھەولێر بە ئەنجامدانی چەند کردار و ڕەفتارێکی ناشایستە ھاوڵاتیانیان ناڕەحەت و بێزارکردبووە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودوخە و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو گەنجانە پۆلیس ڕەوانەی شوێنەکە کران، بەڵام بەداخەوە لەلایەن یەکێک لە پۆلیسەکان بەشێوازێکی ناشایستە پەلاماری یەکێک لە گەنجەکان درا، لە بەرامبەر ئەو ڕەفتارە نابەجێیە ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لە سەر پێکھێنراوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دڵنیا دەکەینەوە ھیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢٣.٩.٢٨
سەرچاوە ئەمنییەکەی عێراق بە ماڵپەری عەرەبی جەدیدی قەتەری راگەیاندووە، لیژنە سەربازییەکەی ئێران سەردانی ئەو ناوچانەی ھەرێمی کوردستان دەکات کە پێشوتر بنکەی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی لێبووە و ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پابەندبوونی ھەرێم و بەغداد بە رێککەوتنی ئەمنییان لەگەڵ ئێران دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراقیش کۆدەبێتەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەمنی ھاوبەش، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی ھەیە بە رادەستکردنی داواکراون لەلایەن دادگای ئێرانەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئیدارەی سۆران رایگەیاند، روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی خاوێنکردنەوەی کۆگایەکی چەک لە سپیلک رویداوە و تیایدا گولە ھاوەنێک تەقییوەتەوە، کە بەھۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای روداوەکە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراون و دواتریش بۆ چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر گوازراونەتەوە.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەردوو بانکی رافیدەین و رەشید رەزامەندییان دەربڕیووە لە پارێزگای سلێمانی لق بکەنەوە و حکومەتی فیدراڵیش لەسەر ئەم بابەتە رەزامەندی دەربڕیووە، بەڵام حکومەتی ھەرێم رەتیکردووەتەوە لقی ئەو دوو بانکە لە پارێزگای سلێمانی بکرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی ھەرێم ھۆکاری رەتکردنەوەی لقی ئەو دوو بانکەی لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرانەکردووە، بەڵام دیارە لایەنێک لەناو حکومەتی ھەرێم رێگرە لە کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، فشار لەسەر حکومەتی ھەرێم ھەیە تاکو رەزامەندبێت لەسەر کردنەوەی لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە پارێزگای سلێمانی.
دەقی پەیامەکە...
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەی گەرم
سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین بە بۆنەی سازدانی پێنجەمین کۆنگرەی حیزبە تێکۆشەرەکەمان و هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی حیزبی شەهیدان.
پڕ بەدڵ هیواخوازین لە سەرۆکایەتیکردنی یەکێتییەکەماندا وەک چۆن لە پێشتردا سەرکەوتوو بوون، هیواخوازین لە ئایندەشدا سەرکەتووبن و لەسەر ڕێبازەکەی جەنابی مام، رۆحی شاد بێت بەردەوام بن، وەک لای بەڕێزتان ئاشکرایە خزمەتکردنی یەکێتییەکان بە تایبەتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی، بووەتە پێویستییەکی گرنگی ئەم قۆناغەی یەکێتییەکەمان، کە پێویستە کاری جددی لەسەر بکرێت.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، دەزگای میدیایی کوردسات بەناوی سەرجەم کارمەندانیەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکات و دووپاتی دەکەینەوە، وەک چۆن هەمیشە خزمەتکاری رێبازی پیرۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووین، لە سەرجەم بوارەکانیشدا بەردەوام دەبین و کۆڵنادەین، بە هاوکاری و پشتیوانیی ئێوەوە هەمیشە شاشەی کوردسات دەنگ و رەنگی کوردان و یەکێتییەکەمان دەبێت.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هەر شاد و سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
دەزگای میدیایی کوردسات
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە میانی سەردانی بۆ قەزای حەمدانیە، بریندارەکانی رووداوەکەی شەوی سێشەممە بەسەرکردەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بریندارانی رووداوەکەی حەمدانیە بە پێنج یان ١٠ ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە.
وتیشی، بەشی یەکەمی بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی نەینەوا و پارێزگاکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی تورکیا دەکرێن.
شەوی سێشەممە لە ئاھەنگێکی بوکگواستنەوەدا لە یەکێک لە ھۆڵەکانی قەزای حەمدانیە، بەھۆی ھەڵدانی یاریی ئاگرینەوە، ئاگر لە ھۆڵەکە کەوتەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دھۆک لە نوسراوێکدا رێنمایی لەبارەی بەکارھێنانی یارییە ئاگرینەکان و سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک نابێت یارییە ئاگرینەکان لە ھۆڵەکانی (ئاھەنگگێڕان، شانۆگەری، ھۆتێلەکان، یانە شەوانەکان، باخچە تایبەتەکان و شوێنە گەشتیارییەکان) ھەبێت، بە پێچەوانە ھەر کەسێک پابەند نەبێت، رێکاری توندیی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دھۆک دەشڵێت، پێویستە ھەموو کۆمپانیا و کۆگا بازرگانییەکان و ھۆتێل و یەکەکانی نیشتەجێبوون و بەنزینخانەکان سیستمی ئاگرکوژێنەوەیان تێدا بێت.
ئەو بڕیارانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دھۆک، دوای ئەوە دێت، شەوی سێشەممە بەھۆی ھەڵدانی یاریی ئاگرین، لە ئاھەنگێکی بوکگواستنەوەدا لە یەکێک لە ھۆڵەکانی حەمدانیە، ئاگر لە ھۆڵەکە کەوتەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.