هاووڵاتییەكی كوردی تەمەن 85 ساڵ لە باكوری كوردستان سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی میدیاكانی باكوری كوردستان، پۆلیسی توركیا لە شاری چەولیگ، هاووڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵی بەناوی محەمەد زەكی دەستگیركردووە و رەوانەی زیندانی خارپێت كراوە، دادگاش بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پەكەكە، سزای شەش ساڵ و سێ‌ مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندووە.

پێشتریش ئەو هاووڵاتییەی باكوری كوردستان لە 16ی ئەیلولی 2012 بە تۆمەتی تێكدانی یەكپارچەیی دەوڵەت دەستبەسەركرا، بەڵام دوای ساڵێك لە 19ی ئەیلولی 2013 ئازادكراوە.