یاریدەدەریەتی ئاسایشی مەرزی کێلێ دوو کەسیان دەستگیرکرد کە 12 هەزار و 500 یۆر و دوو هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە.
مەرزی کێلێ سەر بە قەزای پشدەرە، یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەرزی کێلێ سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوریەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوو کەسەکە ئێرانین بە ناوەکانی (١-ف.م.أ. ___٢-م.ح.ق)، ویستویانە دراوە ساختەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغ بکەنەوە، بەڵام ئاسایشی مەرزی کێلێ دەستگیریکردون و روبەڕوی یاسای کردونەتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەبونی تۆزێکی کەم لە هەوادا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان سامال دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە هەوادا و مەودای بینین هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆماکراوەکانی ئەمڕۆ.
جێگەی ئاماژەیە، کەشناسی عیراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەندێک شاری عیراق دەگاتە 40 پلە سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
لە دهۆک یەکەم توشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی دهۆکیش دەڵێت: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێکی 45 ساڵانە.
د. سەگڤان سلێمان لە بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی دهوک بە کوردسات نیوز راگەیاند: توشبوویەکی تای خوێن بەربوون لە دهوک گیانی لە دەست دا . کە ژنێکە و تەمەنی 45 ساڵە خەڵکی قەزای ئامێدی یە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو توشبووە حەوت رۆژ لەمەوبەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دوای ئەنجامدانی پشنیکن بە توشبوو تۆمارکراوە، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
دادگای فیدراڵی سكاڵای پێنج ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ دەركردنی فەرمانێك بەمەبەستی راگرتنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، رەتكردەوە
دوای پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پێنج پەرلەمانتار سكاڵایەكیان لە دادگای فیدرالی لەسەر چۆنیەتی پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە تۆماركردو داویانكرد هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی لەو دانیشتنەدا رێژەی یاسای تەواو نەبوە ، بەڵام
دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكەی رەتكردەوە و جەختیی لەسەر یاسایبوونی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كردەوە
رۆژی 14ی 4ی ئەمساڵ ئەنجومەنی نوێنەران دوای چەندین جار دواخستن، بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند كرد.
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین کەسێک بە تۆمەتی خنکانی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر دەکات و دەڵێت: تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک لە حاجیاوا لە نزیک گوندی ئەستریلان دوای ئەوەی دوو مێرمنداڵ لە گۆمەئاوێکی پاشماوەی کارگەی چەو و لم مەلە لە گۆمە ئاوەکدا دەکەن، وە لە کاتی مەلە کردنەکەدا مێر منداڵێک لە رەگەزی نێر تەمەنی 12 ساڵ لە گۆمە ئاوەکەدادەخنکێت.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای گرتنەبەری رێکارەکان و دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و بە سود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری کارگەکە دەرکەوت کەسێک کە شۆفێری ئامێری شۆڤڵی کارگەکەیە و کرێکاری کارگەکەیە، لەوکاتەی منداڵەکان مەلە دەکەن لەناو گۆمە ئاوەکەدا بە کەوچکی ئامێری شۆڤڵەکە هەوڵی ترساندنی منداڵکەکان دەدات و ئاوەکە بەرەو رووی منداڵەکان دەبات بەو هۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی شەپۆلی گۆمە ئاوەکە ژێر ئاو دەکەوێت و دەخنکێت وە منداڵەکەی تر ڕزگاری دەبێت.
راشیگەیاند، لەسەر ئەم روداوە مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە بە هاوبەشی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا شۆفێری ئامێری شۆڤڵەکەی دەستگیر کرد. لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانینا بە تاوانەکەی بە وتەی خۆی دەڵێت، بۆئەوەی چیتر ئەو دوو مێر منداڵە مەلە لە ئاوەکەدا نەکەن ویستی بە کەوچکی شۆڤڵەکە بیان ترسێنێت و بەو هۆیەوە ئەو روداوەی لێکەوتەوە.
ئاشکراشیکرد، لەئێستاشدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا شۆفێری ئامێری شۆڤڵەکە بە پێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیڕاقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەلە روداوەکە بەردەوامە.
لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە قەزای حاجیاوا مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە گۆماوێکدا خنکا، بەرگری شارستانی راپەڕینیش رایگەیاند، دوای نزیکەی کاتژمێرێک گەڕان توانرا تەرمی مێرمنداڵەکە بدۆزرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەدوای نزیکەی كاتژمێرێك گەڕان، تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین توانیان تەرمەی مێرمنداڵە 13 ساڵەكە بدۆزنەوە.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو مێرمنداڵە لە ناوگۆمی کارگەکانی چەو و لم گوندی ئەسریلان لە حاجیاوا خنکاوە.
بەریتانیا هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی رادەستی پۆلیسی بەلجیکا کردەووە، کە گومانی لێدەکرێت دەستی هەبێت گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا و بڕیارە دادگایی بکرێت.
قادر گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی دانیشتووی شاری پیتەربۆرۆی بەریتانیایە، لە ساڵی 2024 لەسەر فەرمانی حکومەتی بەلجیکا لەلایەن دەزگای تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا دەستگیر کرا.
دەزگای تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا دەڵێت، لەرێگەی سۆشیال میدیا و داتای تەلەفۆنیەوە، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە بناسێنن کە ناوی (قادر)ەو لە مانگی ئایاری 2023 بەبەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزی بەزاندووە و خۆی گەیاندوەتە بەریتانیا.
ئەو گەنجە لە دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی گرووپە خێزانیەکان بۆ بەریتانیا، کە لەناو ئۆتۆمبیل شاردرابوونەوە تێوەگلاوە.
قادر خەڵکی هەولێرە لەلایەن دادوەری وێستمینستەرەوە لە 24ی ئازاردا فەرمانی رادەستکردنی بە بەلجیکا بۆ دەرچوو و لە رۆژی پێنجشممە 24ی نیساندا بە فڕۆکە گەیەندرایە بەلجیکا و رادەستی پۆلیس کرا، بڕیارە لەبەردەم دادوەری بەلجیکادا ئامادە بێت و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ بێتەوە رووبەڕووی سزای بەندکردنی چەند ساڵی دەبێتەوە.
كۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆری لە چەمچەماڵ راگەیاند كە توانای دابینكردنی 75٪ ی وزەی كارەبای هەرێمی كوردستانی هەیە.
كۆمپانیای دانەگازی ئیماڕاتی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی 160 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ هەڵكەندنی سێ بیری نوێ بە ئامانجی ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان تا نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو لەو كێڵگەیە بگەیەنێتە 75 ملیۆن پێ سێجا غاز لە رۆژێكدا.
دەشڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتووەتە 525 ملیۆن پێی سێجا و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە مانگی نیسان ئاستی بەرهەمهێنانیان بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە كەمكردووەتەوە.
راشیگەیاند، كاركردن لەسەر پڕۆژەی پەرەپێدانی كۆرمۆر بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت، پێشبینی دەكرێت بەرهەمهێنان لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2026 دەستپێبكات و 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد بكات و توانای دابینكردنی 75٪ی وزەی كارەبای هەرێمی كوردستانی هەیە.
پەکەکە کۆنگرەی 12ی پارتەکەیان ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی مێژووییان دا، دەم پارتیش دەڵێت: ئەم کۆنگرەیە وەرچەرخانێکی مێژوویی و دەستپێکێکی نوێی ئاشتی و برایەتییە.
پەکەکە رایگەیاند، کۆنگرەی 12ی پارتەکەیان ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی مێژووییان دا، بانگەوازیشی کردووە، "بە شێوەیەکی دروست پارێزگاری لە شەهیدەکانمان و هەموو بەهاکانی دیموکراتی و نەتەوەیی خەباتی مەزنی 52 ساڵە بکەن، بژین و بژیێنن".
دەم پارتی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە هەنگاوێک لە ململانێی پەنجا ساڵەی ئاشتی نزیک دەبینەوە، ئەم هەنگاوەش هەنگاوێکە بۆ گەشەسەندنی سیاسەتی ئاشتی و دیموکراتیک کە چەندین سەدەیە چاوەڕوانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەین کە بەرپرسیاریەتیەکی مێژوویی لە پێشکەوتنی ئەم پڕۆسەیە لە ئەستۆ گرتووە، هەروەها ئەم کۆنگرەیە لاپه ڕەیەكی نوێیە له رێگەی چارەسەری ئاشتیەكی شه رەفمەندانه و دیموكراسی.
دەقی راگەیەنراوەکەی دەم پارتی سەبارەت بەستنی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە....
ئەمڕۆ ئێمە لە گەواهیدانێکی مێژوویداین دەربارەی یەکێک لە گرنگترین و پڕ بایەخەکانی مێژووی ئەم دواییەی تورکیا.
١. هاوکات لەگەڵ بڕیارە مێژووییەکانی کۆنگرەی پەکەکە، هەنگاوێک لە ململانێی پەنجا ساڵەی ئاشتی نزیک دەبینەوە. ئەم هەنگاوەش هەنگاوێکە بۆ بەهارو گەشەسەندنی سیاسەتی ئاشتی و دیموکراتیک کە چەندین سەدەیە لە دڵی خاکی دێرینماندا درێژە پێداوە.
2. سه رەتا سه ری رێز و نه وازش بۆ هه موو ئه و كەسانه داده نه وێنین كه له ماوەی ململانێیەكی درێژ دەیان ساڵ ئەزموونی پڕ ئازار نیشانی داین کە ئازار ڕەنگ و زمان و ناسنامەی نییە. ئەمڕۆ فرمێسکی تورک و کورد و سونە و عەرەب و ئەلێڤی و سوننە و ناسنامە و بیروباوەڕەکان لەیەک دەریا کۆبوونەوە. خەمی هاوبەشمان لە دڵماندا هەڵگرتووە؛ یادی هەموو ئەوانەی لە دەستمان داوە وەک ئامانەتێکی پیرۆز دەپارێزین و داهاتووی هاوبەشمان بنیات دەنێین.
3. ئێستا کاتی ئەوەیە ئیرادەی ژیانی هاوبەش و یەکسان لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێین. کۆمەڵگای دیموکراتیک بریتیە لە سەردەمی سیاسەتی ئازاد، باوەڕێکی قووڵی بە یاسای جیهانی، کارکردن و هەنگاونان بۆ دیموکراتیزەکردن. یاخوا هیچ گەنجێک نەکەوێتە سەر زەوی نە لەشاخ نە لەشار لەم وڵاتەدا دەنگی نکۆڵیکردن و چەک نا، سیاسەت نا، توڕەیی نا، بەڵکو دیموکراتی و کۆمەڵایەتی، نەک جیابوونەوە، بەڵکو پێکەوە ژیان و ژیانێکی یەکسان دەبێت بەرز بکرێتەوە.
4. لاپه ڕه یه كی نوێ له رێگای چاره سه ری ئاشتیه كی شه رەفمه ندانه و دیموكراسییه ئێمە وەک پارتی دیمۆکراتیک دوای ئەم میللەتە مێژووییە بڕوامان بە پێویستی هەموو دامەزراوە سیاسییە دیموکراتەکان هەیە، هەروەها بەرپرسیاریەتی چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیەتی ڕاستەقینەی تورکیا لە ئەستۆ بگرێت.
ئێستا دەنگی دیموکراسی و دادپەروەری دەبێت بەرزبێتەوە. ئەرکە مێژوویەکەی پێش پەرلەمان بۆ بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی زۆر پیرۆزە کە لەژێر سێبەری هیچ هەژمونێکی سیاسیدا بمێنێتەوە. ئەوە بەرپرسیاریەتی سەرەکی ئێمەیە کە پێکەوە زەمینە یاساییەکان دابمەزرێنین کە ئەم هەنگاوە مێژووییە دەگۆڕێت بۆ ئاشتی.
5. لەم ساتە مێژووییەدا، جێبەجێکار بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی جێبەجێ دەکات بۆ سەرکەوتنی دەرفەتی تورکیا بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی دیموکراتی دەبێتە دڵنیایی ئاشتی.
6. سوپاسگوزاری خۆمان بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە بەرپرسیاریەتیەکی مێژوویی لە پێشکەوتنی ئەم پڕۆسەیە لە ئەستۆ گرتووە، بۆ تورکەکان کە بە گیان و منداڵ و فرمێسکەوە باجی ئاشتییان دا. بۆ سەرۆک کۆمار بەڕێز ئەردۆغان کە پاڵپشتی ئەم ئیرادەیە دەکات؛ و بۆ هەموو سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەڕێز ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن کە پڕۆسەکە بە ئەرێنی نزیک دەبێتەوە. بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، دامەزراوە سیاسییەکانمان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لە هەمووی گرنگتر هەریەک لە 85 ملیۆن هاووڵاتییەکانمان پێویستە بپارێزن، ئاشتی بنیات بنێن و داهاتوو لە ئەمڕۆوە ببەنەوە. دەمانەوێت ئاشتی توركیا ببێتە هیوایەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیلهامبەخش بۆ جیهان
7. وەک پارتی دیم بەڵێنێکی پیرۆز بە گەلی میزۆپۆتامیا و ئاناتۆلیا دەدەین: شەرم ناکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی، بۆ چەسپاندنی دادپەروەری؛ هەرگیز ڕێگە نادەین هیچ هەنگاوێک ڕۆحی ئەوانە بریندار بکات کە لەدەستمان داون، هیچ قسەیەک زیان بە پڕۆسەکە بگەیەنێت، هیچ کردارێک نییە بۆ بڕینی ڕێگای ئاشتی. ئێمە دەبین بە بەرگریکاری هەمیشەیی و هەڵگری هاونیشتمانیبوونی یەکسان، سیاسەتی دیموکراتی و ئاشتی.
8. ئێمە ئەمڕۆ قورسایی هیوایەکی گەورەمان هەڵگرتووە و لەلایەکی ترەوە بەرپرسیارێتیەکی قووڵ لە مێژوودا. ئەمە کۆتایی نییە، ئەمە دەستپێکێکی نوێیە. ئێمە ئەم بەیاننامەیە بە یادکردنەوەی جارێکی تر هەڤاڵی ئازیزمان سری سوریا ئۆندەر، کە ژیانی خۆی بۆ ئاشتی و برایەتی گەل تەرخان کرد و دڵی هەمیشە لە تەنیشت چەوساوەکانەوە وەستاوە.
ئێمە بەدڵنیاییەوە چرای ئاشتی و برایەتی دەخەینە ئەم خاکە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە مزگەوتێکی سەید سادقدا بە جێهێڵراوی دۆزرایەوە، بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئێستادا منداڵەکە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
ئێوارەی دوێنێ هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە منداڵێکی ساوا بە جێهێڵراوی دۆزراوەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردسات نیوز کەوتووە، منداڵەکە لە مزگەوتی چەناخچیانی سەر بە قەزای سەید سادق جێهێڵراوە و تەمەنی تەنها نزیکەی حەوت رۆژێک دەبێت.
رەگەزی منداڵەکە کچە و تەمەنی نزیکەی حەوت رۆژێک دەبێت، لەناو جانتایەکدا لە مزگەوتەکە دانراوە و جێهێڵراوە.
دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار دەکرێنەوە، پۆلیسی سەید سادق منداڵەکە دەباتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت، دەردەکەوێت توشی زەردویی بووە.
بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی کراوە.
لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە و هۆکاری جێهێشتنی منداڵەکە.
پەکەکە رایگەیاند، کۆنگرەی 12ی پارتەکەیان ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی مێژووییان دا، بانگەوازیشی کردووە، "بە شێوەیەکی دروست پارێزگاری لە شەهیدەکانمان و هەموو بەهاکانی دیموکراتی و نەتەوەیی خەباتی مەزنی 52 ساڵە بکەن، بژین و بژیێنن".
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژانی 5 تا 7ی ئەم مانگەدا 12یەم کۆنگرەی خۆیان لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا "بە سەرکەوتوویی" ئەنجام داوە و بەپێی راگەیەنراوەکە، "نوێنەرانی بوارەکانی کار بەشدار بوون و لە دوو ناوچەی جیاواز و لەیەک کاتدا ئەنجامیان داوە".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: پەکەکە لەسەر بانگەوازی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە، کۆنگرەکە سەرەتا بە حەسرەت و رێزەوە سڵاوی لە رێبەر ئاپۆ کرد، هەروەها گۆشەنیگا و پێشنیارەکانی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بۆ کۆنگرەکە خوێندەوە و هەڵسەنگاند، راپۆرتی کورتی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەش لە کۆنگرەکەدا خوێنرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا.
بڕیاری گرنگ و مێژویی دراون
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری گرنگ و مێژوویی دراون.
پارێزگاریی لە خەباتی 52 ساڵە بکەن، بژین و بژیەنن
پەکەکە مانگی ئایاری بە مانگی شەهیدان ناوهێناوە و دەڵێت لەم مانگەدا کۆنگرە بەڕێوەچووە، دەشڵێت، "بە رێز و خۆشەویستی و مەینەتەوە یادی شەهیدانی قارەمانی خەباتی مێژوویی 52 ساڵەمان کردەوە، بانگەوازیش لە گەلی نیشتمانپەروەر و هەموو هێزە سۆسیالیست و دیموکراتییەکان دەکەین، بە شێوەیەکی دروست پارێزگاری لە شەهیدانمان و هەموو بەهاکانی دیموکراتی و نەتەوەیی خەباتی مەزنی 52 ساڵە بکەن، بژین و بژیێنن".
پەکەکە هەر لە کۆنگرەکەدا یادی سری سورەیا ئۆندەری کردووەتەوە و نووسیویەتی، "شەهید سری سورەیا ئۆندەر لە ئامادەکاریدا یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی کە ماندووبوونێکی زۆری دیتووە بۆ سەرخستنی ئامانجی کۆمەڵگەی دیموکراتی و ئاشتی، ئەم پیاوە بەڕێزە کە ١٢ ساڵ هاوڕێیەتی رێبەر ئاپۆی کردووە، بانگەوازی لە هەموو کەسێک کردووە کە بە هاوکاری کار بکەن".
لە نزیکترین کاتدا دەرئەنجامەکانی کۆنگرە رادەگەیەنین
لەبارەی راگەیاندنی بڕیارەکانی کۆنگرەکەشەوە پەکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دەرئەنجامی کۆنگرەکە و زانیاری و بەڵگەنامەکان، دوای یەکخستنی ئەنجامەکانی هەردوو ناوچەی کۆبوونەوەکە، لە نزیکترین کاتدا بۆ رای گشتی رادەگەیەنین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ١٠ ساڵ لە رێگریی دەسەڵاتدارانی توركیا، رۆژی ٢٨ی ١٢ی ساڵی رابردوو، رێگە درا وەفدێكی پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی 'دەم پارتی' بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بچنە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵیدا کۆببنەوە، کە کۆبوونەوەکەش سێ سەعاتی خایاند.
لە کۆتایی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵەوە پرسی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا سەری هەڵداوەتەوە و چەند جارێک وەفدی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان کرد، لە رۆژی 27ی شوباتدا وەفدەکە پەیامێکی مێژووییان لەلایەن ئۆجەلانەوە بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاندبوو: بانگەوازی چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتییەکەی دەگرمە ئەستۆ. پێویستە پەکەکە گۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
داهاتی نا نەوتیی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 10ملیار و 436 ملیۆن دیناربووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو یەك ملیار دینار كەمی كردووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەكات، بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە لە رۆژی 3ی ئایار تاكو ئەمڕۆ، 10 ملیار و 436 ملیۆن دینار بووە، لەو بڕەش 85%ی نەختینە و 15%ی بە چەك بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، یەك ملیار دینار كەمیكردووە كە لەو هەفتەیەدا داهاتەكە زیاتر لە 12ملیار دینار بووە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، شەوی رابردوو کەسێک لە ناحیەی دارەشەکرانی پیرمام لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە شەوی رابردوو لە گوندی ماوانی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە قەزای پیرمام رویداوە.
وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی کاروان محەمەد بووە، کە تەرمەکەی شوێنەواری دەستڕێژی گوللـەی پێوە بووە.
ئەوەشێ خستە روو، ئەو پیاوە خێزاندار بووە و ئەندامی هێزێکی ئەمنی بووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کافێ64 یەکێکە لە قاوەخانە بەناوبانگەکانی رانیە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە شارەکانی کوردستان و دەرەوەی عیراق سەردانی ئەم شوێنە دەکەن، ئەمەش بەهۆی دیزاینی شوێنەکە و پاراستنی کولتوور لە دیزاینەکەیدا.
کافێکە میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و دەرەوەی کردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا میوانداری چەندین کەسایەتی دیاری کردووە کە لە ژیاندا نەماون بەڵام ئەمەیان لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە.
لە کەسایەتییە دیارەکانیش کە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە میوانداریی کردوون: سەرۆک مام جەلال، حەپسەخانی نەقیب و چارڵی چاپلن.
کافێکە لەسەر وێنەکان نووسیویەتی، "ئەو کەسایەتییانەی پێمان خۆش بوو رۆژێک لە رۆژان میوانمان بن و قاوەیەکیان پێشکەش بکەین".
هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لەلایەن شۆفێرانەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، رەشکردنی جام بەدەر لە رێنماییەکان، سزای 500 هەزار دینار پێبژاردن و سێ رۆژ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بۆ دانراوە.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە رەشکردنی جامی پێشەوە و پشتەوەی ئۆتۆمبێل ئاساییە، بەڵام ئەوانە تەنها دەنگۆن و دوورن لە راستییەوە، لەبەرئەوەی رەشکردنی جام ئاستی بینین کەمدەکاتەوە و دەبێت بەپێی رێنماییەکان کاری لەسەر بکرێت.
هاتوچۆ شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی رێژە/ ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن بە رێژەی بەرزتر قەدەغەیە، هەروەها سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ ئاگادار کراونەتەوە ئامێری پێوەری رێژەی جام رەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت.
دەشڵێت، هەر شۆفێرێک پێچەوانەی رێنماییەکان ئۆتۆمبێلەکەی بکات بە جامڕەش، ئەوا بە بڕێ 500 هەزار دیناری عیراقی سزا دەدرێت و ماوەی سێ رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.