عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد
محەمەد رزگار
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
عومرەکارێکی کورد لەکاتی گەڕانەوەی لە سعودیەوە بۆ هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد، بەناوی 'مەلیحە ئەحمەد' لە سنوری عەرعەری سعودیە کۆچی دواییکرد.
وتیشی، ئەم عومڕەکارە خەڵکی شاری کەلارە وتەمەنی 88 ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە سعودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.
کاروان ستونی راشیگەیاند، پەیوەندییان بە خاوەن کۆمپانیای حەج و عومڕە کردووە، کە ئەو عومڕەکارەی لەگەڵدا بووە ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو عومڕەکارە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە بەردەوامی دوو فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری عەرعەر دەوام دەکەن تا کارئاسانی بۆ عومرەکارانی کوردستان بکەن.



