کارەبای سلێمانی: هێلەکانی گواستنەوەی کارەبا نۆژەندەکرێنەوە
محەمەد رزگار
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی نۆژەندەکرێنەوە و بەڕێوەبەرایەتی کارەباش دەڵێت: هەموو کەموکورتییەکان چارەسەر دەکرێن.
ئەندازیار سامان سابیر بەڕێوەبەرای گواستنەوەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ماوەیەکە دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی هێڵێ ' OPGW'تۆڕی گواستنەوەی نێوان وێستگەکانی گۆڕینی کارەبا نێوان و سەرجەم کەموکورتییەکان چارەسەردەکرێن.
وتیشی، كارەكان لەلایەن تیمی چاكسازیی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی و بە هەماهەنگی و هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ئەنجام دەدرێن.
ئەو هێڵانەی لەلایەن کارەبای سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە......
نۆژەنكردنەوەی ئەو (OPGW) ZM, هێڵانەش گرنگی زۆری هەیە بۆ دووربارە بەستنەوەی پەیوەندی نێوان وێستگەكان بە هێڵی فایبەر ئۆبتیك.
ئەو هێڵەنەش لە چاكسازیی لە هێڵی (OPWG)ەكەی دەكرێت بریتین لە :-
- هێلی KV 132 رانیە - قەڵادزێ لاینی (1 و 2).
- هێلی KV 132 بازیان P.P - قولەرەیسی) لاینی (1 و 2) .
- هێڵی KV 33 ( تاسڵوجە - چەقژ ) و ( ( تاسڵوجە بازیان كۆن ( پێشانگای نێودەوڵەتی - سۆزی دەرونی)
- هێلی KV132 بازیان KV 400 - كفری و (بازیان KV 400 - قەیوان ستیل).
- هێلی KV 132 (دەربەندیخان - سبائك الحدید) و (دەربەندیخان - باشور).



