بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی ٪20 ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان خەرج دەکرێت
بڵند
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاویکردوەتەوە، بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوری قەزای پشدەر، بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی ٪20ـی داهاتی مەرزی کێلێ، بە شێوەی نەختینەی مانگانە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی سنورەکە خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پەڕەی رەسمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردوەتەوە، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوری قەزای پشدەر و بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی لە %20 ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەو بڕە داهاتە بە شێوەی نەختینەی مانگانە و بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕ خەرج دەکرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەشڵێت؛ ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خزمەتی زیاتر بۆ خەڵکی سنوری قەزای پشدەر و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر لەو قەزایە.



