ئەمڕۆ عەقید پیتەر کوپەر، فەرماندەی هێزی سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و سەرکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال-وە پێشوازیان لێکرا.

فەرماندەی هێزی سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان چەپکەگوڵی رێز و وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و نزای خێریان بۆ سەرۆک مام جەلال خوێند، فەرماندەی هێزی سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا بیرەوەری خۆی لە تیانووسی یادەوەرییەکان سەرمەزاری سەرۆک مام جەلال نووسییەوە.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر قۆناغ و هەنگاوەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی و سیاسی سەرۆک مام جەلالی تا بوون بە سەرۆک کۆماری عیراقی بەوێنە پێشانی هێزەکانی ئەڵمانیا و وەفدی یاوەریدا.

 سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی کارەکانی بە شوێن پێ سەرۆک مام جەلال-دا دەڕوات و وتیشی: "ئەم دامەزراوەیە لەبواری ئەرشیفکردن، رۆشنبیری، کولتووری و زانستی کار دەکات".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ فەرماندەی هێزی سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا: "سەرەڕای هاوکاریی سەربازیتان بۆ عیراق داوادەکەین هاوکاری زیاتر پێشکەش بکەن لەبوارەکانی مرۆیی، کولتووری و رۆشنبیری، ئێمە پیزانینی زیاترمان دەبێت و لەیادمان ناچێت".