کەشناسی پێشبینی کەشەوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەبەوەدەکات؛ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و گەرمیان بە 35 پلە گەرمترین ناوچە و حاجی ئۆمەران بە 21 پلە ساردترین دەبێت و کەشەکەی پایزانەیە.

 ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆبەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و کەشی ئاسمانیش ساماڵ و پەلەهەور دەبێت .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، جگە لە ناوچەی گەرمیان کە 35 پلەیە، تەواوی ناوچەکانی دیکە لە خوار ئەو پلەیەوەن و حاجی ئۆمەرانیش ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت بە 21 پلەی سیلیزی.

 لەبارەی کەشی سبەینێ شەممەشەوە، پێشبینی دەکات گۆڕانکارییەکی بەرچاو رونەدات و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی