دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا: فڕۆکەخانەی سلێمانی چیتر لەژێر قەدەغەی فڕیندا نییە
راهۆز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا ئەمڕۆ بە رەسمی کۆتاییهاتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئیمەیلی (نۆتام)ێکی نوێ لە سیستەمی جیهانیی چێبسی دابەزێنراوە، کە تێیدا ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێشووی قەدەغەکردنی فڕین بۆ سلێمانی کراوە.
بەپێی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە، نۆتامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە فڕۆکەخانەی سلێمانی چیتر لەژێر قەدەغەی فڕیندا نییە و بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە. ئەمەش واتای وایە ئاسمانی تورکیا بە تەواوی بەڕووی هەموو گەشتێکی تورکی و ئەوروپی بۆ سلێمانی کراوەیە و لەم ساتەوە هەر فڕۆکەیەک بیەوێت بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بفڕێت، ئازادە.




