لە رانیە دەستبەسەر زیاتر لە نیو تۆن خورمای خراپبوودا گیرا
بڵند
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قائیمقامی قەزای رانیە بڵاویکردوەتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژەکانی قائیمقامیەت پشکنینان بۆ چەند جۆرێک لە خورما کردوە، کە بە شێوەی ناتەندروست هێندراونەتە سنوری ئیدارەی راپەڕین، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە خراپ بووە، دەستیان بەسەردا گرتووە کە 540 کیلۆگرام بوە و خاوەنەکەشی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامی قەزای رانیە بڵاویکردوەتەوە لە بازگەی قەمتەران دەست بەسەر 540 کیلۆگرام خورمادا گیراوە و دوای ئەوەی لەلایەن لێژنەی خۆراکوە دڵنیابوونەتەوە بەهای خۆراکیان لەدەستداوە هەڵساون بە تەلەفکردن و لەناوبردنی.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە؛ بەهۆی دانەپۆشینی و نە پاراستنی لە تیشکی خۆر، هەروەها بوونی ئاسەواری گەرا و پاشەڕۆی کۆگا و بارکردنی لەگەڵ سوتەمەنی لەجۆری بەنزین، خورماکان بە تەواوەتی خراپ بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ دوای دەستبەسەراگرتنی خورماکە، ڕێکاری پێویستو یاسایی بۆ خاوەنەکەشی گیراوەتە بەر، کە هاووڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەبە و روبەڕوی یاسا کراوەتەوە.



