بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

راشیگەیاند، سبەینی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی