عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ داواکراو (نور زوھێر جاسم)یان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەستگیرکردووە کە بەنیازبووە بە فرۆکەیەکی تایبەت بڕواتە دەرەوەی وڵات.

وەزیری ناوخۆ ستایشی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی کرد بۆ دەرکردنی رەزامەندی پێویست بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبوونەوەی ھەواڵی بردنی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە پارەی دانراوی دەستەی گشتی باجەکان لە بانکی رافیدەین کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوەو بە دزی سەدە ناونرا.