نوسینگەی سودانی: لیژنەیەکی تایبەتمەند چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدانی وەزارەتەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیکردەوە، سودانی بەردەوامە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی نوێ و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدانی لایەنەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان.
رونیشیکردەوە، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە راوێژکاران کە سودانی سەرۆکایەتی دەکات، چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکان دەکات و دوای تەواوبوونی چاوپێکەوتنەکەکان بەرەسمی ناوی کاندیدانی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتیەکە رادەگەیەنرێت.
ئەوەش دوای دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ھەڵوێستی کاندیدەکان لە رووی یاسایی و دیاریکردنی وادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانە بەخشین پێیان.



