رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەرچەندە تائێستا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەسمی وادەی کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت دیاری نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکەن رۆژی سێشەممە ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت و متمانە بە حکومەتی نوێ بدرێت.

راشیگەیاندووە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە چەندین رێگەوە گفتوگۆی لەگەڵ رەوتی سەدر کردووە بۆئەوەی بەشداری لە حکومەتی نوێ بکات و بەپێی شایستەی ھەڵبژاردن، پشکی خۆی لە حکومەت وەربگرێت، بەڵام رەوتی سەدر ئامادە نەبووە بەھیچ شێوەیەک بەشداری حکومەتی نوێ بکات.