روانگەی عێراقی سەوز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رووبەری ٣ ملیار مەتر چوارگۆشە زەوی بە مین و پاشماوەکانی چەک پیس بووە و لە سەرجەم ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران ٢٥ ملیۆن مینی زەمینی ھەیە،
رونیشی کردوەتەوە، ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەمین پاکنەکراونەتەوە بەڵام ژمارەی مینە چێنراوەکان لە ناوچە سنورییەکانی باشور زۆر زیاترن لە ھەرێمی کوردستان.

روانگەی عێراقی سەوز ئاماژەی بەوەشداوە، تەنھا چوار رێکخراوی بیانی لە عێراق کاری ھەڵگرتنەوەی مین دەکەن، تێچووی ھەڵگرتنەوەی ھەر مینێک لە نێوان ٣٠٠ بۆ ١٠٠٠ دۆلارە، رووپێوی ھەر مەترێک زەویش ٣ بۆ ٧ دۆلارە.