سودانی داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات رۆژی پێنج شەممە کۆببێتەوە
هەژار
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق داوایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆئەوەی رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی وتویەتی تەواوی پێکھاتەی کابینەی نوێی حکومەت ئامادەیە و چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانن بە مەبەستی بڕیاردان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بۆ دەنگدان بە حکومەتی نوێ.



