لیژنەی یاسایی یاسای سزادانی عێراقی ھەموار دەکاتەوە
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، جوڵەیەکی جدی لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکردووە بە مەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای سزادانی عێراقی کە چەندین دەیەیە دەرکراوە و ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە و ھەمواریش نەکراوەتەوە، بۆئەو مەبەستەش لەئێستادا لیژنەی یاسایی سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرۆژەیەکە.
راشیگەیاندوە، لەھەموارکردنەوەی یاسای سزادانی عێراقیدا دوو بڕگەی نوێ زیاد دەکرێت، یەکەمیان تایبەتە بە دیاریکردنی سزای توند بۆ گەندەڵکاران و ئەوانەی موڵک و ماڵی گشتی بەھەدەردەدەن، دووەمیشیان تایبەت بە رێگریکردن لەو کەسانەی ھەڵگری دوو ناسنامەن و پۆستی باڵا وەردەگرن.


