پەرلەمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و ھەرێم کۆدەبێتەوە
لاڤە
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی کردووە ھێزەکانی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاریکردنی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و سەپاندنی سەقامگیری، تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی داھاتوو لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بمێننەوە.
ئەمڕۆش پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر ئەو پێشنیازەی حکومەت بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزەکانیان کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، ئەڵمانیا ئەندامی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات. لەڕێی ئەو ھاوپەیمانییەوە، بە مەشق و راھێنان و کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگیری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان و ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و چەندانی تر، ھاوکاری پێشکەشی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە.



