ھاوپەیمانی عەزم داوا دەکات لە حکومەتدا پشکەکانی بەپێی شایستەی ھەڵبژاردن بێت
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ھاوپەیمانی عەزم کە موسەننا سامەڕایی سەرۆکایەتی دەکات و یەکێکە لە ھاوپەیمانییە سوننەکانی عێراق رایگەیاندوە، بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەکەن و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا سەرجەم پەرلەمانتارەکانیان دەنگی پێدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە رەسمی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیان ئاگادارکردوەتەوە ئەگەر لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بەپێی شایستەی ھەڵبژاردن مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت و پشکی شیاوی خۆیان پێنەدرێت، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە محەمەد حەلبوسی وەردەگرنەوە و پەرلەمانتارێکی ھاوپەیمانی عەزم بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری دەکەن.



